هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێگە نەدرا رێورەسمی نەورۆز لە تەرەغە بەرێوەبچێ

رێگە نەدرا رێورەسمی نەورۆز لە تەرەغە بەرێوەبچێ
خه‌بات میدیا بۆکان

خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم رێگەیان نەدا رێورەسمی نەورۆز لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەچێ.

 خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم رێگەیان نەدا رێورەسمی نەورۆز لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەچێ. بەپێی بانگەوازی چالاکانی ناوخۆ، بڕیار وابوو رێورەسمی نەورۆز و پێشوازی لە ساڵی نوێ رۆژی هەینی ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەسەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەبچێ بەڵام هێزەکانی رژیم رێگریان لە چوونی خەڵکی بۆکان و شارەکانی دەورووبەر بۆ تەرەغە کرد.

هاوشێوەی ساڵانی پێشوو خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەورووبەر بریاریان دابوو بۆ پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێ رێورەسمێکی بەشکۆ لە سەر لوتکەی تەرەغە بەرێوەبەرن، بەڵام هێزە سەرکوتگەرەکانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم هەموو ئەو رێگانەی دەچوونە تەرەغەیان داخستبوو و رێگەیان بە خەڵک نەدا بچنە سەر تەرەغە. لە دوای ئەو دۆخە بەشێک لە بەشداربووان چوونە لەسەر بەردەزەرد و لەوێ شادی و خۆشیان گێڕا و بەشێکیش بەبێ گوێدانە هێزەکانی رژیم بەپێ لە دێی باغچەوە چوونە تەرەغە بەڵام سپا هێزێکی زۆری لە دەورووبەری تەرەغە بەڵاوە پێ کرد و هەرشەی تەقە و گرتنی لە ئامادەبووان کرد.

ئەو ژمارە شاخەوانەی لە دێی باغچەوە چبوونە تەرەغە هەر لە دامێنی چیاکە بە گۆرانی و هەڵپەرکێ و سرودی شۆرشگێڕانە پێشوازیان لە نەورۆزی ١٤٠ ٠  و بەهار و ساڵی نوێ کرد. شایانی باسە هەموو ساڵێک لە سەر لوتکەی تەرەغە رێورەسمی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن چالاکانی نێوخۆوە بەرێوە دەبرا بەڵام ئەو ساڵ بەهۆی پێشوازی بەرچاوی خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەورووبەر لە پانگەوازی ئەنجومەنەکان، هێزەکانی رژیم پێشیان لە بەرێوەچوونی ئەو رێورەسمە گرت.


3 ساڵ و 3 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێگە نەدرا رێورەسمی نەورۆز لە تەرەغە بەرێوەبچێ

رێگە نەدرا رێورەسمی نەورۆز لە تەرەغە بەرێوەبچێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران