خەبات مێدیا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠ ٠ به‌رامبه‌ر به ٢٠ مارسی ٢٠ ٢١ لە بنکەی ناوەندی و
خەبات مێدیا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠ ٠ به‌رامبه‌ر به ٢٠ مارسی ٢٠ ٢١ لە بنکەی ناوەندی و بە ئامادەبوونی به‌شێک له ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگەو ئه‌ندامان ڕێوڕه‌سمی ساڵی تازه‌ی ٢٧٢١ی کوردی – ١٤٠ ٠ ی هە‌تاوی به‌ڕێوه چوو.
سەرەتای بەرنامەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد و پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی، لەلایەن بەڕێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتەوە پێشکەش کرا. پاش پێشکەش کردنی بەرهەمێکی هونەری لە لایەن هونەرمەند کاک مێهریاری کۆماسی، پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات، بەم بۆنەوە لەلایەن بەڕێز کاک ماردین زاهێدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانەوە پێشکەش کرا.
دوای پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی شیعر‌و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ، دوابڕگەی ڕێوڕەسمەکە مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن بەرێز خاتوو زێنەب حوسێنی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباته‌وه هه‌ڵگیرسا. ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکێ و خۆشی دەربرین تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.