عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، لە نوێترین وتاری دا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی، ڕەخنەی لە چاودێری نەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتووە بەوەی کە تۆڕەکۆمە
عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران، لە نوێترین وتاری دا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی، ڕەخنەی لە چاودێری نەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتووە بەوەی کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جێگایەکی بێخاوەنە و وتی: سەرەڕای ئەوەی کە من چەندین جار پێداگریم کردووە کە ڕەچاوبکرێ و جێگەی شانازی نییە کە لە وڵاتی ئێمە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان شوێنێکی ئازادە و دەبێ بەڕێوەبەری بەدەستی خۆمانەوە بێ. حوسەین سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وەڵامی عەلی خامنەیی داوەتەوەو دەڵێ: ئێمە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەم بێبەندوبارییە دەردێنین. ترسی ڕژیم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە هۆی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ئاگاداربوونەوەی خەڵکە و مەبەستیان کپکردنی دەنگی ئازادیخوایی چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە. تائێستا چەندین بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی گیراون و چەندین چالاکی سیاسی ومەدەنی لەسەر ئینستاگرام بێ سەروشوێن کراون.