خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی 6ی خاکەلێوە، دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری پەنابەری، باسی لەوەکردووە کە لەساڵی 2020نزیکی 2300پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئورووپا
ڕۆژی هەینی 6ی خاکەلێوە، دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری پەنابەری، باسی لەوەکردووە کە لەساڵی 2020نزیکی 2300پەنابەر لە ڕێگای گەیشتن بە ئورووپا کوژراون و بێسەروشوێن بوون.
بەپێی بەراوردی سەرژمێرییەکان، ژمارەی قوربانیان لەساڵی ڕابردووی زایینی لەچاو ماوەی ساڵی پێشووتر واتە ساڵی 2019 زۆرتر بووە.
هەروەها بەپێی ڕێژە فەرمییەکان، نزیکی 2095 پەنابەر لەساڵی 2019، و 2344پەنابەر لە ساڵی 2018 لە ڕێگای ئورووپا بوونەتە قوربانی.
هەرچەند ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی کە لەساڵی 2020خۆیان گەیاندۆتە ئورووپا گەیشتۆتە کەمترین ڕێژە لە دەیەی ڕابردوو، بەڵام ڕێژەی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوون لە ڕێگە دەریاییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەرەوەیە.
زۆربەی ئەو پەنابەرانە ناچاردەبن لەسەر قایەق لە دەریاکان تێپەر ببن کە ڕێگایەکی بێ متمانە و مەترسیدارە.
هەروەها لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا بەهۆی کۆڕۆنا سنووری وڵاتانی ڕێگەی ئورووپا بە توندی ڕاگیراوە.
لەسەرەتای ساڵی 2021تا ئێستە 300 پەنابەر بۆگەیشتن بە ئورووپا لە ڕێگای دەریا، بوونەتە قوربانی.