بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگەیان بە زیندانییەکی سیاسی کورد نەدا بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی و سەرەخۆشیەکەیدا ،بکا. هۆی ئەو کردەوە نا
بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگەیان بە زیندانییەکی سیاسی کورد نەدا بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی و سەرەخۆشیەکەیدا ،بکا. هۆی ئەو کردەوە نامرۆڤانەو جینایەتکارانەی ڕژیم بە مەبەستی شکەنجەی ڕۆحی زیندانیەکەیە بە بیانوی هەستیاری بارودۆخی ئەمنی کوردستان. ئارەش نەسیری تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی وەرامین، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا گیراوە و پاش دادگاییکردنی، بە تۆمەتی جیاواز بە گشتیی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ئاوا تودەی: بەپێی ئەو حوکمە، ئارەش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٦ساڵ زیندان، بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی هاتووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ زیندانیکردن و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپاوە.