گرێبەستی هاوکاری نێوان ڕژیمی ئێران و چین کە لە ژێرناوی هاوکاری ٢٥ساڵە ناوبانگی دەرکردووە، لە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوە، لە تاران لەنێوان وانگ ئی وەزی
گرێبەستی هاوکاری نێوان ڕژیمی ئێران و چین کە لە ژێرناوی هاوکاری ٢٥ساڵە ناوبانگی دەرکردووە، لە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوە، لە تاران لەنێوان وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران، واژۆ کراوە.
ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە ماوەی چەندین ساڵە باسی لێ دەکرێ، بەڵام لەم چەند ساڵەدا بە ڕاشکاوی باسی ئەوە کراوە کە جەزیرەی کیش بە تەواوی دراوەتە چینیەکان، تەنانەت لە ساڵی ١٣٩٨ لەڕۆژنامەیەکی بریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر دەنوسرێ، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم ئەم ڕاپۆرتە ڕەد دەکەنەوە.
ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن سایمۆن واتکینز" نووسراوە، و باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ئەم ٢٥ساڵە و زیاتر لە ماوەی پێنج ساڵی سەرەتاکانی، چین ٤٠ ٠ ملیارد دۆلار لە ئێران سەرمایە گوزاری دەکات کە ٢٨٠ ملیارد دولاری لە بەشی نەوت و گاز وپترۆشیمی، ١٢٠ ملیارد دۆلاریشی لە بەشەکانی دیکە بە تایبەت بەشی پیشەسازی و هاتووچۆ، و لە بەرانبەردا ڕژیم نەوت و گاز و پترۆشیمی بە نرخێکی زۆر کەم بە چین ئەدات و پارەکەی لەماوەی دووسال وەردەگرێ، لە هەموو پرۆژەکاندا قازانجەکانی چین لەسەرەوەی ئێران دەبێ و ڕژیم ڕێگەی بە چین داوە تا نزیک بە پێنج هەزار سەرباز لە هێزەکانی خۆی بۆ پاراستنی پرۆژەکانی جێگر بکات.
سەڕەڕای هەموو ئەم زانیارییانە بەرپرسانی ڕژیم تا ئێستە هیچ زانیاریەکیان لەسەر ئەم گرێبەستە بڵاو نەکردۆتەوە. لە ماوەی چەند ساڵی کۆتایی دا مەحموود ئەحمەدی نژاد و چەندین نوێنەری مەجلیس ڕەخنەیان لەم گرێبەستە گرتووە و دەوڵەتییان بە فرۆشتنی وڵات تاوانبار کردووە...