خەبات مێدیا: تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لاپەڕەی سەرەکی پرێس تی ڤی، کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئینگلیسی سەر بە ڕژیمی ئێرانی بۆ هەمیشە داخست.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لاپەڕەی سەرەکی پرێس تی ڤی، کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئینگلیسی سەر بە ڕژیمی ئێرانی بۆ هەمیشە داخست.
سایتی پرێس تی ڤی، ڕۆژی هەینی 6ی خاکەلێوەی 1400، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە باسی لەوە کردووە کە ئەم هەنگاوەی فەیسبوک بەهۆی ڕەچاو نەکردنی پێوەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەلایەن ئەو هەواڵدەریەوە بووە و هەروەها وتی ئەم هەنگاوە بەبێ ئاگادارکردنەوە جێبەجێ کراوە.
هەروەها لە ڕێکەوتی 23ی بەفرانباری 1399، فەیسبوک هەوڵی داخستنی ئەم ماڵپەڕە هەواڵدەریەی دابوو، هەروەها لە خاکەلێوەی 1398پرێس تی ڤی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای گوگڵ هەژماری بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕەی لە هەندێک لە بەرنامەکانی خۆی لەوانە یوتیوب و جی مەیڵ لەکار خستووە. کاناڵی پرێس تی ڤی، چالاکیەکانی خۆی وەکوو ناوەندێکی ئینگلیسی زمانحاڵی ڕژیمی ئێران لە ساڵی 1385لە لەندەن دەست پێکرد، لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 1388 لە ئێران، زۆربەی ڕۆژنامەوانانی ئێرانی لە دژی ئەم کاناڵە دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین.
مازیار بەهاری، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی کۆمەڵەی ئێران وایەر، لە ساڵی 1390 شکایەتی لە دژی پرێس تی ڤی بە ئافکام، ناوەندی سەرپەرەستی هەواڵدەریەکانی بریتانیا کرد کە بەو هۆیەوە ئەو کاناڵە بە بڕی 100 هەزار پۆند جەریمە کرا، و هەروەها لەساڵی 2016، حەمید ڕەزا عیمادی، بەرپرسی ئەم کاناڵە بە ئازاردانی جنسی یەکێک لە پەیامنێرەکانی ئەم کاناڵە تاوانبار کرابوو.