هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

هەر وەک خوێنی شەهید وشک نابێتەوە و ڕێبازی کوێر نابێتەوە، هەروا ناویان سەر زاریانە و یادیان لە دڵاندایە. شەهید ژیانی دانا بۆ هەژاران دەردی مردنی وە ئەستۆ گرت بۆ



هەر وەک خوێنی شەهید وشک نابێتەوە و ڕێبازی کوێر نابێتەوە، هەروا ناویان سەر زاریانە و یادیان لە دڵاندایە. شەهید ژیانی دانا بۆ هەژاران دەردی مردنی وە ئەستۆ گرت بۆ تیماری دەردەداران. بە خوێنی دێڕی ڕێبازی شۆڕشی کێشا. کە دوا شوێنی کوێر نەبێتەوە. تروسکەی گیانی چۆڵە چرای شۆڕشگێڕانە لە شەوەزەنگی ستەمدا و هەناسەی بەسڕو سپێردراوی پشوو دێنێتەوەبەر ماندوان و ورە دەدا بە زیندوان، دەژێنێتەوە دڵی دڵ مردووان. شەهید کۆڵەکەی گەلانە، سەرمایەی ژیانە، سەنەدی نیشتمانە. هەر جێیەک لەو نیشتمانە، سەنەدێکی لە سەرە، کۆرپە شەهیدێکی لە بەرە. خوێنی لە سەر ڕژاوە، کوردێکی خەباتگێڕی لە سەر کوژراوە. لاوی بە ورە و قارەمانی لە سەر داناوە. جوێ لەوە کە هی خۆیەتی چەند جار بەخوێن کڕیویەتی. چ بکەین ئەوە میراتە بۆ کورد بە جێ ماوە نیشتمانی بە خوێن پاراوە، مێشکیان لە سەر بست بەستی پڕژاوە. واش پێمان ڕەوا نابینن. دوژمنان لێمان دابێنن لە گشت لاوە تێمان وەردەدەن. وەک گورگی چەشتە بۆمان دێن ناهێڵن تاوێک پشوودەین، ئاورێک لە زوو ڕابردوو وەردەین لە دوا ڕۆژمان بیرکەینەوە باری ژینمان لێک دەینەوە. شار و دێمان دەڕوخێنن، بەروو باغمان دەسووتێنن.

گەلان لە کوێ وئێمە لە کوێین؟

ئەمڕۆکەمان خۆزگە بە دوێنێ.

بەڵام ئەستۆ کەج ناکەین. خەبات ئەکەین هەتا هەین، با هەر هەڵێن بەزیوان خۆبشارنەوە لە نەدیوان، دیارەخۆفرۆش چەندن و لە ڕێی جۆش بەندن. با بڕۆن بەرهەڵستوو هەڵێن هەل پەرەست. ئێمە شەهید لە بیر ناکەین و ڕێبازیان کوێر ناکەینەوە، زوو زوو یادیان دەکەینەوە، بە دۆعای خێر یادیان دەکەین، گۆڕیان بە هەڵاڵە پەژرین دەکەین، ئاوی ڕەحمەت لە گیانیان ئاژین دەکەین، ناویان بۆ خەڵک تازە دەکەینەوە ئاوڕ لە مێژوویان دەدەینەوە، با لە بیر بن ودڵگیر بن. تا ببنە چرای بەری دوایی، بەرەو بەهەشت بۆیان ببنە بەرایی. ئەمڕۆ نۆرەی سووکەڵە سوارێکی مەیدانی خەباتی خوێناوییە. نۆرەی نەونەمامێکی باخی شەهیدییە. دەم وشکێکی ناهومێدییە، بەو دەم وشکەش بە خوێنی ئاڵی، خاکی پاکی کوردستانی ئاوداو بە مناڵی و کاڵی و بە شانزدە ساڵی خۆی خزاندە کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەباتەوە. شەهید کاک عەبدوڵا نانەوا کوڕی مام حسێن لە بنەماڵەیەکی هەژار و دێ نشین لە گوندی ( بارێی گەورە ) لە ناوچەی سێوەیل لە دایک بوو. پاشان ماڵیان چووە شاری بانە. لەوێ خوێندنی سەرەتایی دەست پێکرد. دوای ڕوخانی ڕژێمی شایەتی و هێرشی ناڕەوای تازە پیاکەوتوو بۆ سەر کوردستان.هەر چەندە درێژەدان بە خوێندنەکەی لەلا بەنرخ بوو، بەڵام هەستی بە ستەم دەکرد و خۆی ڕانەگرت کە لە بەربەرەکانێی چەکدارانە لە بەرانبەر هێرشی دوژمنی شەڕخوازدا دەست ڕاگرێ. لە ساڵی 1359دا چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگرت. هەر چەندە پێیان دەگوت جارێ کوردستان پێویستی بە چەک هەڵگرتنی تۆ نییە. دڵی ڕا نەدەوەستاو لە ڕیزی خەبات نەدەچووە دەر و بۆ چالاکی و جەنگ دەڕۆیی.زۆر جار کە فەرماندەکان لەگەڵ خۆیان نەیان دەبرد بە خۆشی ونوکتە دەیگوت منیش بەرن ئەو هەموو پێشمەرگە نانەوایەکیان دەوێ بە شانازییەوە بۆ خۆی و بە داخەوە بۆ هەموو هاوسەنگەرانی لە ڕۆژی 16/خاکەلێوە/1361 دا لە دووڕیانی ( سیاومە ــ ماماڵ ) لە دەشتە تاڵی ناوچەی بانە بە هۆی مینێکی دوژمن کە لە ژێر ماشێنەکەیاندا تەقییەوە شابازی گیانی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا و لەشی زەنوێری بە ئاگری کینەی قین لە دڵان هەڵپڕوکا.

هەزاران سڵاو لە گیانی ئازیز و خۆشەویستی بێت


3 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

سەروەری گەل: شەهید عەبدوڵا نانەوا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران