وەزارەتی دەروەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا، ڕژیمی ئێرانی بەپێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زانی. ل
وەزارەتی دەروەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا، ڕژیمی ئێرانی بەپێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زانی. لەبەشێک لەو ڕاپۆرتەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کراوەØ›بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی نە تەنیا لە پێشێلکاری مافی مروڤ دژ بە خەڵکی ئێران بەڵکوو دژ بە خەڵکی سووریە، لەڕێگای پشتیوانی نیزامی لە بەشار ئەسەد و هێزەکانی حیزبوڵڵا، لە عێراق لە ڕێگای گرووپە چەکدارەکان، و لە یەمەن لە لایەن حوسیەکان دەستیان بووە. لە درێژەدا، ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بە ڕۆڵی سپای تیرۆریستی پاسداران لە سەرکوتی خەڵک دەکات. ڕژیمی ئێران بە شێوەی گشتی لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسداران پشتیوانی لە بەشار ئەسەد لە سووریە دەکات. و بە بەکار هێنانی چەکدارانی شیعەی عێراقی، ئەفغانی وپاکستانی و ناردنی ئەم چەکدارانە بۆسووریە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە کە لەماوەی ئەمساڵدا بۆتە هۆی کوژرانی هەزاران کەسی بێ تاوان لە خەڵکی سووریە. هەروەها بە بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ لە چەکدارانی عێراقی وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی کەتاییبی حیزبوڵڵا کە لەسێدارە دانیی بێ دادگایی و هەروەها بێ سەرو شوێن کردن و پێشێلکردنی مافی خەڵک لە عێراقدا دەستی هەبووە.