رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 31ی پووشپەری 1395 لە گوندی واژەی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بەرێوە چوو.
لە سەر مەزاری رێبەری پایەبەرز و کوچکردوومان بە ئامادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و ژمارەیێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات لە پارێزگای سلێمانی شەشەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بەرز راگیرا.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە دەقیقەێک بێدەنگی و فاتیحاێک بۆ روحی پاکی جەنابی مامۆستا و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەرێز کاک رێبواری حسینی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەخێرهاتنی میوانانی رێورەسمەکە کرا. لە بڕگەی دواتر تاجەگولینەیێک بە نیشانەی قەدر و پێزانین بۆ کەسایەتی نەمری جەنابی مامۆستا لە لایەن بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان لەسەر گۆری مامۆستای نەمر داندرا. لە پاش خوێندنەوەی پەخشانێکی کورت داوا لە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات کرا بەم بۆنەوە پەیامی خوی پێش کەش بکات. بەرێز بەرێوەبەری گشتی لە پەیامی خویدا تیشکی خستە سەر کەسایەتی مامۆستا و رەنج و خەباتی چەندین ساڵەی بەرێزیان لە ماوەی ساڵیانی تێکۆشانیدا و هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە چەندین هەڵویست و روانگەی جەنابی مامۆستا لەسەر پرسە نەتەوەیی و گشتیەکان لە کاتە هەستیارەکانی مێژووی گەلی کورد کرد کە بەشێکن لە مێژووی پڕ شانازیی ئەو کەسایەتیە مەزنەی گەلەکەمان.
لەدوای وتەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات پەیامی لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمیتەی 17 ی ڕێکخستنی چوارتای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پەیامی چەندین کەسایەتی خوێندرایەوە و هاوکات لەناوئاخنی رێورەسمەکەش چەندین پەخشان و شیعر بە بۆنەی شەشەمین سالیادی کۆچی دوایی جەنابی ماموستا پێش کەش کرا.