هاونیشتمانیانی بەڕێز!
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی!
ئاشکرایە ڕژیمی ئاخوندی و ناوەندە جاسوسی و ئەمنیەتیەکانی، لە هەوڵدان و لە هەر هۆیەک و لە هەر دەرفەتێک بۆ زەربەتدان لە شۆڕش و لە سازمانی خەبات کەڵک وەردەگرن، تا بە خەیاڵی خاویان ڕەوایی جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستان و شۆڕشی ئازادیخوازی و ڕوخانخوازی لە ئێران، کە بێ پسانەوە دژ بە دەسەڵاتەکەیان لە تێکۆشاندایە لاواز بکەن. هەر لەو چوارچێوەدا ماوەی چەند مانگە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەوڵی زیاتریان خستۆتە گەر بۆ زەربەت وەشاندن لە سازمانی خەبات و ڕێبەڕایەتی و کادرو پێشمەرگەکانی، چونکە ترس و ڕقی زۆریان لە سازمانی خەبات هەیە بەهۆی تێکۆشانی پاک و بێ پەڵەو بێ ووچانی چەندین ساڵەی و ڕەوتی ستراتیژی ڕوخانخوازی و ڕەدکردنەوەی وتووێژ لە گەڵ ئەو دەسەڵاتە نگریسە، بە مەترسی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان دەزانن. هەر بۆیە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی لە سەخیفانەترین هەوڵ کەڵک وەردەگرن بۆ ناوزڕاندن وناشیرین کردنی سازمانی خەبات و ئاژاوەنانەوە لە ڕیزەکانیدا.
لە ڕاگەێندراو و ووتارەکانی ڕابردوودا بڵاومان کردەوە کە ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە ئافرەتانی فریوخواردوو(پرستو) کە ژمارەیەکیان لە بەر هەلومەرجی سەختی ژیانیان کەوتونە داوی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم، بە کار دەهێندرێن بۆ جاسوسی و کاری قێزەون و لە داوخستنی تێکۆشەران و ئازادیخوازان، کە هەر لەو چوارچێوەدا ماوەی چەند ڕۆژە هەوڵەکانی ڕژیم بۆ بەکار هێنانی ئەو ئافرەتانەو ناوزڕاندنی پێشمەرگە بە تایبەتی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات زیاتر پەرەی سەندوەو چەند کەس لە سازمانی خەبات کە پێشتر دەرکراون، کەوتونە داوی بەکرێگیراوانی ڕژیم و وێنەی نەشیاویان لێ بڵاو کراوەتەوە.
لە گەڵ مەحکوم کردنی ئەو کردەوە دزێوانەی ڕژیم و بێ ڕێزی کردنیان بە ناو و پێگەی ئافرەت، جارێکی دیکە ڕایدەگەێنین کە هیچ کام لە کارە دزێوەکانی ڕژیمی ئاخوندی کار ناکاتە سەر بڕیاری شۆڕشگێڕانەی تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات بۆ بەربەرەکانێی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو مرۆڤکوژو کورد کوژە. هەر بەم بۆنەوە داوا لە تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات دەکەین کە لە بەکار هێنانی پێگە کۆمەڵایەتیە ئیتێرنێتیەکان وەک فێسبوک و ئێنستاگرام و ..هتد وریا بن هەتا ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئامانجە گڵاوەکانیان نەێتەدیی و زیاتر داماو ڕەزیل بەن.
بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی سەردەکەوێ خەباتی ڕەوای گەلی کوردو گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژهتیرۆر
٢١ ی خاکەلێوەی ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری