یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20ی بانەمەڕی 1400ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی کۆتا

  دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەڕیزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی بانەمەڕی 1400ی کۆچی خۆری، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی  چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " عەبدولا سەییدی" بەرێوەچوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی کوردستان، پێشکەش کرا، کە تێیدا باسی لە ئەرکی گرینگی تێکۆشان لەپێناو گەل و ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی ڕژیمی ئێران و جوڵانەوەی گەلەکەمانی کرد و بەپێی لێکدانەوەکان دوورەدیمەنی خەباتی گەلەکەمانی بە گەشبینیەوە لێکدایەوە و ئەرکی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگەی وەبیر هێنایەوە. لەدوای ووتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە بەناوی کاک سەرکەوت ئیلامی پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە، و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستایانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات، کرا.



 


3 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

دەورەیەکی دیکەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران