بەڕێوەبەری تەندروستی و دەرمانی شاری سەقز ڕایگەیاند کە لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە نەخۆشی کۆڕۆنا، ڕووبەڕووی کەمی
بەڕێوەبەری تەندروستی و دەرمانی شاری سەقز ڕایگەیاند کە لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە نەخۆشی کۆڕۆنا، ڕووبەڕووی کەمی ئامێری هەناسەدان بووەتەوە.
دوکتور بەهرامی دەڵێت: لە ئێستادا نزیکەی 100نەخۆشی تووشبووی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکانی سەقز خەوێندراون و ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی دەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکان دەکەن لە بەرزبوونەوەدایە. هەروەها ناوبراو دەڵێت: بەپێی داواکاری هاووڵاتیان شەوانە هەتا کاتژمێر 6ی بەیانی٠«یەکێک لە دەرمانخانەکانی بەشی تایبەتی هەتا کۆتاییهاتنی نەخۆشینەکە کراوە دەبێ، هەروەها دوکتور بەهرامی ئاماژەی بە ناوی ئەو دەرمانخانانە کرد کە لەشەواندا چالاکن و کراوە دەبن.