کۆنفرانسێک لە ژێرناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی لە ئێران بەرێوەچوو.
کۆنفرانسێک لە ژێرناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی لە ئێران بەرێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە 25ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی، کونفرانسێک لەژێر ناوی یەکیەتی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە جوڵانەوەی ئازادیخوازی بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو و کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وتارێکی تایبەت بە هەڵسوکەوتی رژیم لە حاست سونی مەزهەبەکان و بەگشتی کوردستان پێشکەش کرد.
کاک باباشێخ لە وتارەکەیەدا تیشکی خستە سەر هەڵسووکەوتە خراپەکانی رژیم لە کوردستان و ئێران و ناوچەکە و وتی: رژیم بەناوی دین نەک هەر خەڵکی کوردستان و ئێران بەڵکوو خەڵکی تێکرا٠ی ناوچەکەی تووشی کێشەی گەورە کردووە. بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها ڕووی لە بەشداربووان کرد و وتی: نوێنەرانی وەڵا٠Žتانی ئیسلامی و عەرەبی بەشدار لەم کۆنفرانسە، هەر وەک ئاگادارن رژیمی خوێنرێژی ئاخوندی لە ماوەی 42 ساڵ دەسەڵاتداری خۆی دا لە هەموو فێل و تەڵەکەیەک بۆ زەربەدان لە ژیانی پێکەوەیی ئیسلامی و ئینسانی لە ئێران و وەڵاتانی ناوچەکە کەڵکی وەرگرتووە. ئەو دەسەڵاتە خۆی بە داشداری ئیسلام دادەنێ، بەڵام لە بنەڕەتدا بە هەموو توانایەوە دژایەتی لەگەڵ ئیسلام و موسڵماناندا دەکا. دەسەڵاتداریی ئاخوندی لە ئێران لە ماوەی 42 ساڵی رابردوودا هەموو توانای بۆ دژایەتی و لێدانی نەتەوەکانی ئێران بەکار بردووە. بەتایبەت خەڵکی کوردستانی ئێران لەلایەن ئەو رژیمە خوێنرێژ و دژە ئینسانیەوە زوڵم و زیانی زۆری لێ کەوتووە.
بەرێز کاک بابەشێخ سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە درێژەی وتارەکەیدا و لە چوارچێوەی سەرکوت و زوڵم و زۆری رژیم لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت پێشرەوانی دینی وتی: رژیمی ئاخوندی دەستی نە لە سونی و نە لە هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی کوردستان نەپاراستووە، ئەو دەسەڵاتە مامۆستا مەلا برایمی حیکمەت کە 80 ساڵی تەمەن بوو لەسێدارەدا تەنیا لەبەر ئەوەی سونی بوو.
کاک بابەشێخ لە درێژەدا ئیشارەی بە هاوئاهەنگی و پێوەندی بزوتنەوەی کوردستان بە جوڵانەوەی سەرانسەری کرد و وتی: سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی سازمان هاوتەریب و دۆستانە لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەت زیاتر لە رابردوودا بۆ ئاشکرا کردنی کردەوەکانی رژیمی بێزرا و دژە ئیسلام و دژە مرۆڤی ئاخوندی لە کۆمەڵی نێونەتەوەیی و ناوچەکە هەوڵ دەدا.
شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لەو کونفرانسە بەرینەدا بەشدار بوون.
Ali