ڕۆژی پێنج شەممە 26ی خاکەلێوە تا ڕۆژی هەینی 27ی خاکەلێوە، 84 کەیسی خۆکوژی لە ناوچە جیاوازەکانی شاری تاران تۆمار کراوە.
ڕۆژی پێنج شەممە 26ی خاکەلێوە تا ڕۆژی هەینی 27ی خاکەلێوە، 84 کەیسی خۆکوژی لە ناوچە جیاوازەکانی شاری تاران تۆمار کراوە.بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆکنا: لەم 84 کەسە، هەشت کەس خۆیان بریندارکردووە، سێیان خۆیان هەڵواسیوە، 11کەس بە حەب و دەرمان، و 15کەس بە جۆری دیکە مەسموم بوون.
شێوازو چۆنیەتی خۆکوشتنی کەسەکانی دیکە نادیارە.لەنێوان ئەم کەسانە کەهەوڵی خۆکوژیان داوە، یەک کەس هەرلەشوێنی خۆی گیانی سپاردووە و دوازدە کەسیش پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان سپاردووە.لەماوەی یەک ساڵی ڕابروودا بەهۆی زیادبوونی فشارە دەروونیەکان بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا، ڕێژەی خۆکوژی لەجیهان و بەتایبەت ئێران بەرز بووەتەوە.لەئێران تەمەنی خۆکوژی هاتۆتە تەمەنی دە و یازدەساڵ و بەشی مێرمنداڵمانی ئێران لە خۆکوژی لەجیهانە حەوت لەسەدە وهەروها هەژاری و بێکاری پاش کۆڕۆنا زۆرتر لە پێشوو پەرەی سەندووە.