ئافرەتێکی دیکە لەسنە کوژرا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بەناوی زەڕین تاج ئەلقاسی، لە شاری سنە بەکوژراوی دۆزراوەت
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بەناوی زەڕین تاج ئەلقاسی، لە شاری سنە بەکوژراوی دۆزراوەتەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی 14ی خاکەلێوە، کاتژمێری دەی بەیانی، بەئامانجی چون بۆ نەخۆشخانە لەماڵ دەردەچێ و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، کچەکەی ئاگاداردەکاتەوە، بەڵام چەندین کاتژمێر تێپەڕ دەبێ و هەر دیارنابێت. خێزان و منداڵەکانی دەکەونە سۆراخی و ماوەی دە ڕۆژ هەموو نەخۆشخانە و شوێنەکان دەگەڕێن، بەڵام پاش دە ڕۆژ شوانێک لە کێوەکانی گوندی کانی بوچکە تەرمەکەی دەدۆزێتەوە و هەواڵ ئەداتە پۆلیس. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بکوژی ناوبراو گیراوە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە. بەپێی ئەوەی زێڕ و خشڵی کوژراوەکە لە ناو ماشینی بکوژەکەدا بووە، وێدەچێ هۆکاری کوشتنەکەی دزی بێت.