بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، لانیکەم ١٨هەزار منداڵی پەنابەر لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو پاش گەیشتن بە ئورووپا لە وڵاتانی یونان، ئیتالیا و ئاڵمان بێسەروشوێ
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، لانیکەم ١٨هەزار منداڵی پەنابەر لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو پاش گەیشتن بە ئورووپا لە وڵاتانی یونان، ئیتالیا و ئاڵمان بێسەروشوێن بوون.
ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن، بە هاوکاری لە پرۆژەیەکدا بە ناوی (ون بوو لە ئورووپا) بۆی دەرکەوتووە کە ١٨٢٩٢منداڵی بێ سەرپەرەست گەیشتوونەتە خاکی ئورووپا و لە سێ ساڵی رابردوودا بێسەروشوێن بوون.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە ساڵی ٢٠ ١٨ تا ٢٠ ٢٠ ئەنجام دراوە، ڕۆژانە ١٧ منداڵ ونبوون و
٩٠ لەسەدی ئەم منداڵانەش کوڕ بوون، وهەروەها لە ساڵی ٢٠ ٢٠ نزیک بە ٥٨٠ ٠ منداڵ لە ١٣وڵاتی ئورووپایی ون بوون.
لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠ ١٩ لانی کەم ٦٠ منداڵی ڤێتنامی لە پەناگاکانی هولەند ونبوون، بەرپرسانی هولەندی گومانی ئەوەیان هەیە ئەم منداڵانە بۆ کارکردن بە قاچاغ گوازراونەتەوە بۆ بریتانیا.
زۆربەی ئەو منداڵە ونبووانە لە مەراکیش هاتوون بۆ ئورووپا و هەروەها لە نێویشیاندا منداڵانێک لەوڵاتانی ئەریتیریا، ئەلجەزایر، گینەو ئەفغانستان بوونیان هەیە.