هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆچی خەڵک هەژارتر بوون؟!

بۆچی خەڵک هەژارتر بوون؟!

خەباتمێدیا: وەزیری کار و تەعاونی دەوڵەتی ئاخوند رۆحانی لە کونفرانسێکدا لە ئازەربەیجانی رۆژهەڵات سەبارەت بە هەژاری لە ئێران دا ووتوویەتی "سفرەکان هەژارتر بوون" (رۆژنامەی شەرق 29ی پووشپەڕی 1395)

جێگری وەزیری ئیتلاعات و یەکێک لە گوێلەمستان و سەرکوتگەران لە دەوڵەتەکانی هاشمی رەفسەنجانی و ئاخوند محەمەدی خاتەمی، بۆ وەزعی خەڵک و خاڵی بوونی سفرەکانیان فرمێسکی تیمساح دەرێژێ، بەڵام باس لە هۆی سەرهەڵدانی ئەو هژاریە یانی فەساد و گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران بەتایبەت فیشی مووچە زۆرەکان ناکات.

بە پێی ئامارە رەسمیەکان 14 بۆ 15 ملوێن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەڵام ئابووری ناسانی نزیک ئیشارە بە 30 بۆ 40 ملوێن کەس دەکەن کە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

هەژاری خەڵک راستەوخۆ پێوەندی بە دابەزینی داهات، بێ توانایی لە کڕین و دابین کردنی پێداویستی گشتی ژیانەوە هەیە.

لە ئێستادا دابەزینی داهاتی خانەوادەکان بە رێژەیەکە کە ئەو خانەوادانەشی داهاتێکی مامناوەندیان هەیە بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان بەرەوڕووی کێشە دەبنەوە.

لە کاتێکدا ئەوە وەزعی خانەوادە مامناوەندەکانە روونە کە خانەوادە هەژارەکان کە رێژەکەیان نزیک بە 40 ملوێن کەس دەبێ، چۆن دەژین!

زۆرێک لە ئابووری ناسان و شارەزایانی کاروباری کۆمەڵایەتی نزیک لە رژێم، رایدەگەیەنن کە لە ئەساسدا چینی مامناوەند بوونی نیە و کۆمەڵگە دابەش بووە بە کەمینەیەکی دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژار.

ماڵپەری حکومەتی سەلامەت نیو 5ی رەشەممەی 1394، سەبارەت بە مەودای نێوان چینەکان لە دەسەڵاتداری ئاخوندان دەنووسێ: بەپێی ووتەی کارناسانی ئابووری، کۆمەڵگەی ئێران چینی مامناوەندی لەدەست داوەو بەسەر دوو بەرەی دارا و نەدار دابەش بووە.

هەمان ماڵپەر لە زمان حوسەین راغفەر یەکێک لە مۆرەکانی حکومەت کە راگەیێنەکان بە ئابووریناس ناوی دەبەن، سنووری دەوڵەمەند و هەژار لە دەسەڵاتداری ئاخوندان بەوجۆرە پێناسە دەکا" کۆمەڵگەی بەرەو سائوپولۆ بوون دەچێ. سائوپۆلۆ کۆمەڵگەیەکە کە گروپێکی زۆر دەوڵەمەندی تێدایە کە لە ناوچە تایبەتەکان بە تێر و تەسەلی دەژین و ئەو بەشەی دیکەی کۆمەڵگە دۆزەخیانی سەر زەوین کە هەر وا وێڵ کراون.

دەسەڵاتدارانی حکومەتەکەی ئاخوند رۆحانی و دەستوپێوەندەکانی باندی رەفسەنجانی ـ رۆحانی ئەو وەزعیەتە پێوەند دەدەن بە نەزانی و گەندەڵکاری دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد.

ئەگەر چیی بێ توانایی بەرێوەبەرانی حکومەتەکە ئەحمەدی نژاد و گەندەڵکاریان شتێکی راستیە، بەڵام ئامانجی رۆحانی و تاقمەکەی لە چەسپاندنی تاوانەکان بە حکومەتەکانی پێش خۆی، بۆ شاردنەوەی وێرانکاری و دزی و گەندەڵی زیاد لە ئەندازی دەست و پێوەندەکانی خۆیەتی.

راستیەکەی ئەوەیە کە هەژاری لە ماەی حکومەتەکەی ئەویشدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە. 

یەکێکی دیکە لە هۆکانی ئەو داکشان و قەیرانی ئابووری، لەگەڵ دزی و فزی دەسەڵاتداران، داخران و راگرتنی کارخانەکان، دەرکردنی کرێکاران و بێکاربوونیانە. ماوەیەک لەوە پێش ئاخوند رۆحانی ئیدیعای ئەوەی دەکرد کە قەیرانی ئابووری کۆتایی پێ دێ، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەر لە وەزعیەتی ئابووری مەجبور بوو بۆ کاتیش بێ ئیدیعا بێ ناوەرۆکەکانی راگرێ و ئیعتراف بە قەیرانەکان بکات، بەتایبەت لە سەردانی ناوبراو بۆ کرماشان دیانی بە بوونی قەیرانەکاندا نا.

لێکدانەوەو دیاری کردنی هێڵی هەژاری لەلایەن کارناسان و ئابووری ناسانی سەربەرژێم بەوجۆرەیە، هێڵی هەژاری ئاکامی دابین نەکردنی پێداویستیە خواردەمەنیەکان، تەندروستی، پەروەردە وفێرکردن، خانوو و گواستنەوەی خانەوادەیەکە. لانی کەمی خواردنی پێویست بۆ خانەوادەیەکی ئێرانی لە رۆژێکدا دوو هەژار کالۆریە.

بەپێی ئەو لێکدانەوەیەو بەپێی ئامارەکانی رژێم کە هەموو دەمێ هەوڵی بچووک کردنەوەیان دەدرێ، لە ئێستادا 40 لەسەدی خەڵک لە ژێر هێڵی هەژاریدان کە ئەوەش هۆی بەرزبوونەوەی دیاردە و خەسارە کۆمەڵایەتیەکانی وەک نەخۆشی رۆحی، تەڵاق، تاوان و فەساد و.... 

هەژاری و وەزعیەتی خراپی خەڵک بەشی هەرە بەرچاوی دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵی و دزی بێ توانایی لە بەرێوەبەری و تەرخان کردنی سەرمایەی خەڵکی ئێران بۆ تاقم و گروپە ترۆریستیەکان و پەرەدان بە چەک و چۆڵی سەربازی کە ئەوانە هیچیان دەردی خەڵک و کێشەی هەژاری و بێکاری چارەسەر ناکەن و تەنیا ئامراز گەلێکن بۆ خزمەت ئاخوندان.


7 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆچی خەڵک هەژارتر بوون؟!

بۆچی خەڵک هەژارتر بوون؟!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران