بەپێی ڕاپۆرتی سایتی فۆروارد ڕێکەوتی 3ی خاکەلێوە، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی بایدن لەسەر بابەتی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن (لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی) وتی:
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی فۆروارد ڕێکەوتی 3ی خاکەلێوە، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی بایدن لەسەر بابەتی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن (لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی) وتی:
هەتا ئەو کاتەی کە بەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین و بەتەواوی ڕوون نەبێتەوە، هیچ فشارێک لەسەر ڕژیم هەڵناگرین.
برێت مەک گۆرگ" جێبەجێکاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لەپێوەند بە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقای باکوور کە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە لە کۆشکی سپی قسەی دەکرد وتی: ئەمە ڕێگایەکی درێژ و ڕەوتێکی ئاڵۆزە، و بڕیار نییە دەوڵەتی ئامریکا بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتە بەرەو پێش بڕوات پێشتر هیچ تێچوویەک بدات.
ئێمە دەبێت لەلایەن ڕژیمی ئێران بەڵێنێک و ڕێکەوتنێکی ئەساسی ببینین و هەروەها بەرنامەی ناوکەیی ئەوان جارێکی دیکە بەشێوەیەکی گشتی بخرێتەوە ژێر چاودێری.
هەروەها ناوبراو پشتڕاستی کردەوە کە هەتا ئەو کاتەی ڕێکەوتنامەیەک لەنێوان زلهێزەکانی جیهان و ڕژیمی ئێران لەسەر بابەتی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی بەدەست نەیەت، ئامریکا هیچ شێوە چاوپۆشیەک لە گەمارۆکانی ڕژیم ناکات.