لە چەند ڕۆژی رابردوو دا پهیامێکی دهنگی جهواد زهریف وهزیری دهرهوهی ڕژیم لە ڕاگەێنە گشتیەکان بڵاو کرایەوە، که ئهو لێدوانه پێناسەی داڕماوی و بێ سەرەوب
لە چەند ڕۆژی رابردوو دا پهیامێکی دهنگی جهواد زهریف وهزیری دهرهوهی ڕژیم لە ڕاگەێنە گشتیەکان بڵاو کرایەوە، که ئهو لێدوانه پێناسەی داڕماوی و بێ سەرەوبەرەیی دەسەڵاتدارانی ڕژیم دەکا و خودی زەریف ڕایگهیاند که ئهو لێدوانانه نهێنی بوون و قهرار نهبووه بڵاو وهکرێن.
بڵاوبونهوهی ئهم وتووێژه نهێنیهی ڕژیم دهرخهری نمایشێکی دەسەڵاتە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و ئەو هەلومەرجەی کە دەسەڵاتی تێدایە،و هەلومەرجێک کە ڕوخان و لە ناوچونی دەسەڵاتی تێدا بەرچاو دەکەوێ.
١.جەواد زەریف بە باس کردنی هێندێک لە ڕاستیەکان کە حکومەت و بەشی ئیجرایی و بە تایبەت وەزارەتی دەرەوەی ڕژیم دەسەڵاتیان نیە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ئەگەر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم بپاڵێوێ، بازار گەرمی بۆ خۆی و بە شێوەی گشتی تر بۆ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتوی ڕژیم بکات.
٢. وەزیری دەرەوەی ڕژیم باس لە ناکۆکی خۆی لە گەڵ فەرماندەی ترۆریستی قودس، قاسم سلێمانی دەکات. ئاشکرایە کە ناکۆکی لە نێوان باڵەکانی ڕژیم و زەریف و قاسم سلێمانیدا هەبووەو هەیە، سەرەڕای ئەو ناکۆکیانەش باڵەکانی ڕژیم لە کاتی مەترسیەکان بۆ سەر پێکهاتەی دەسەڵات، یەکگرتوون و ناکۆکیەکان لە بیردەکەن. بەڵام ئاشکرایە کە قاسم سلێمانی دەست ئاوەڵەتر بووە لە بڕیاڕو لە کاروباری سیاسەتی دەرەوەی ڕژیمدا.
زەریف زۆر پێش لە ناوچوونی قاسم سلێمانیش ئەو ڕاستیەی زانیوە بەڵام بەو حاڵەش بەردەوام بووە لە کارکردن، بەو پێ یە قسەکانی زەریف لە دوای لە ناوچونی قاسم سلێمانی بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە بە ئەمریکاو ووڵاتانی ئوروپایی ڕابگەێنێ کە حکومەتی ڕۆحانی جیاوازە لە خامنەیی و باڵی خاوەن هێزی دەسەڵات، بەو قسانە مەبەستیە هانیان بدات ئابڵوقەکان لە سەر ڕژیم هەڵگرن.
٣. لە بەشێک لە قسەکانی زەریف باس لە ئامانجەکانی ڕوسیە لە پێوەندیەکانی لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەکات و دەڵێ ڕوسیە هێزی سپای پاسدارانی بۆ هێنانە دیی ئامانجەکانی لە سوریە بەکار هێناوەو هەروەها ڕوسیە خوازیاری ڕێکەوتنی حکومەتی ئەمریکاو حکومەتەکانی ئوروپایی لە گەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی نەبووە، ئەو بەشە لە قسەکانیشی بەو ئامانجەیە کە لە لایەک لایەنی خاوەن هێز لە دەسەڵات هانبدات جارێکی دیکە لە گەڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بسازێن و خامنەیی ناچار بکات نەرمی قارەمانانە (داماوانە) لە بەرانبەر ئەمریکا لە خۆی نیشان بدات.
٤. ماوەی وتووێژی جەواد زەریف لە گەڵ سەعید لەیلاز حەوت سەعاتە بەڵام سێ سەعاتی بڵاو کراوەتەوە کە ئەوەش دەرخەری ئامانجی تایبەتی باڵەکانی دەسەڵاتەو ڕەنگە یەکێک لە ئامانجەکان ڕێکەوتنی باڵەکانی دەسەڵات ئەوە بێ جەواد زەریف بکەنە قوربانی بۆ رزگار بوونی ڕژیم لەو هەلومەرجە حەستەمانەی تووشی هاتووە.
٥. ئامانجەکانی دەسەڵات لە بڵاو کردنەوەی ووتوێژی جەواد زەریف هەرچی بێ، بۆ ڕای گشتی ئەو ڕاستیە دوبارە دەبێتەوە کە دەسەڵات لە ئێران لەرزۆکەو ناتوانێ لە قەیرانەکان دەربازی بێ و تەنانەت ئەگەر ئەمریکا بەشێک لە ئابڵوقەکانیشی لەسەر هەڵگرێ، لە ڕوخان و لە ناوچوون ڕزگاری نابێ.
کومیتهی ناوهندی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
8ی بانەمەڕی 1400