هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیمی ئاخوندی هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئەلشتری لوڕستان و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار کردن.
هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیمی ئاخوندی هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئەلشتری لوڕستان و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار کردن.
ڕۆژی چوار شەممە ٨ی بانەمەڕ، هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵیان کوتایە سەر گوندی سەرابی سەر بە شاری [ئەلشتر] ی پارێزگای لوڕ٠ستان بە مەبەستی داگیرکردنی زەوی و زار و بڕینی دار گوێزەکانیان و سووتاندنیان،و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە ۱۲۰ کەس بریندار بوون کە ۳۰ کەسیان ئافرەتن.
هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە، و بەشێکی زۆری بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خوڕەم ئاباد کراون.