ۆنگرەی ئەمریکا لە هەنگاوێکی مێژووییدا بریارنامەیەکی دوو حیزبی پەسەند کرد.
کۆنگرەی ئەمریکا لە هەنگاوێکی مێژووییدا بریارنامەیەکی دوو حیزبی پەسەند کرد. کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێکدا کە لە فەیسبووکی تایبەتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پەسەند کرانی ئەو بریارنامە دوو حیزبیەی کونگرەی ئەمریکای بە هەنگاوێکی گرینگ و مێژوویی ناوبردووە. کاک بابەشێخ لەو پەیامەیدا وێڕای ئیشارەدان بە ناوەرۆکی پەسەندکراوەکەی کۆنگرەی ئەمریکا، پیرۆزبایی بە رێبەریی مقاومەتی ئێران و ئەندامانی ماندوونەناسی بەرەی مقاومەتی ئێران پێشکەش کردووە
دەقی پیرۆزبایی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات:
پەسەندکردن و دەرچونی بڕیارنامەی زۆرینەی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ بە ڕەسمی ناسینی مافی خەڵکی ئێران و بە ڕەسمی ناسینی مافی خەڵکی ئێران بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی کۆماریی لە سەر بنەمای جودایی دین لە دەسەڵات و حکومەتێکی غەیرە ئەتۆمی لە ئێران، سەرکەوتنێکی گەروەیە بۆ جوڵانەوەی ئازادیخوازی گەلانی ئێران و مقاومەتی سەرانسەری لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندیدا. ئەو بڕیارنامەیە بە ئیمزای ٢٢٥ ئەندام ونوێنەر لە هەر دو حیزبی دیموکڕات و کۆماری لە ئەمریکا ئیمزا کراو تیایدا پێشێلکرانی مافی مرۆف و چالاکی ترۆریستی نێوەدەوڵەتی لە لایەن دەسەڵاتی ئێران و کردەوەی ترۆریستی بۆ تەقاندنەوەی کۆبونەوەی بەرینی لایەنگرانی مقاومەت لە ٣٠ ژوئەنی ٢٠ ١٨ لە پاریس کە بۆ پشتیوانی لە ئێرانێکی ئازادو گەڵاڵەی ١٠ مادەیی خانمی مریەمی ڕەجەوی بەڕێوە چوو مەحکوم کردوە. هەروەها چەندین کردەوەی جینایەتکارانەی دەسەڵاتی ئاخوندی و خاڵ و بەندی دیکە لەو بڕیارانامەدا دەست نیشان کران و بە توندی حکومەتی جینایەتکاری ئاخوندی لە پێوەن بە جینایەتی بەردەوام لە بەرانبەر خەڵکی ئێران مەحکوم کرا. بڕیاڕنامەی ١١٨ی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ئیشارەی بە بێ بەشی خەڵکی ئێران لە مافە سەرتاییەکان و نەبونی ئازادی کردوە، هەر بەو هۆیەوەو دیکتاتۆری سەڵتەنەتی و شاهەنشاییان ڕەد کردەوەو هەروەها دژایەتیان لە گەڵ دیکتاتۆری مەزهەبی دەربڕی. بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی گەرم بە ڕێبەری مقاومەتی ئێران تێکۆشەران لە جوڵانەوەی سەرانسەری ئێران پێشکەش دەکەم.
بابەشێخ حوسەینی