پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران

بەشداری بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران

رۆژانی 25 و 26ی پووشپەری 1395 لە وەلاتی پاریس کۆبوونەوەی نێوان دەورەیی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران بەرێوەچوو. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک ئەندامی چاودێر لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری کرد و لە چەند وتەیێکدا ئاماژەی بە دۆخی کوردستان و بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و هەروەها تێکۆشانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی کرد. 

کۆبوونەوەی شۆرای میللی موقاومەت کە هەموو سالێک بەرێوە دچێ و تێیدا لە ئاکامی باسێکی تێروتەسل لەسەر دۆخی خەبات دژی رژیمی ئاخوندی ئاماژە بە چەندین خاڵی گرینگ کرا. 

لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکە لە باسی تررۆیسمی ئاخوندی و سیاسەتە تێکدەرەکانی رژیمی ئێران لە وەلاتانی عێراق و سوریا و یەمەن، رژیمی ئاخوندی مەحکووم کرا و بە پێچەوانەی ئیدعای دەسەلات بۆ ناوزەدکردنی سوریا وەک قوولایی ستراتژیی رژیم و بە فیرودانی سەرمایەی ئێران  بە زەلکاوێک شوبهێندرا کە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر رژیم تێدا دەچەقێ. هەروەها چەندین تەوەری تر وەک بەرنامەی ناوکەیی و هەڵژباردنەکانی ئەمواییەی مەجلیسی خوبرەگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بە تایبەتی بزووتنەوەی ئیعترازییەکانی ئێران تاوتوێ کرا و رێگە چارەی رووخانی دەسەڵات بە تاکە رێگەی رزگاری گەلانی ئێران زاندرا. 

جێگەی باسە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە رۆژی یەکەمی کاری شۆرای میللی موقاومەت وتەی پێش کەش کرد و لە وتەکانیدا تیشکی خستە سەر جولانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و باسی پەرەدان بە خەبات دژی دەسەڵاتی ئاخوندی کرد و تیشکی خستە سەر بریاری سازمانی خەبات بۆ وەئەستۆ گرتنی بەشێکی زیاتر لەو خەباتە هەمەلایەنەیە لەبەرانبەر دیکتاتۆری ئاخوندی و پێداگری لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی خەباتی گەلی کورد لەگەڵ خەبات و خۆراگری سەرەتاسەری ئێران کردەوە. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە قسەکانیدا پێداگری لەسەر هاوپەیمانەتی لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران کردەوە و هیوای خواست سنووری هاوکاری نیوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی دژبەری رژیمی ئاخوندی بەردەوام لەپەرەسەندن و گەورەبوونەوەدا بێ. 

 

صورة

صورة

صورة


8 ساڵ و 3 مانگ و 27 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران

بەشداری بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران