ڕۆژی چوارشەممە 15ی بانەمەڕ، نرخی دۆلار دابەزی و گەیشتە بیست هەزار و850تمەن، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ئەمە کەمترین نرخی دۆلارە.
ڕۆژی چوارشەممە 15ی بانەمەڕ، نرخی دۆلار دابەزی و گەیشتە بیست هەزار و850تمەن، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ئەمە کەمترین نرخی دۆلارە.
نرخی دۆلار سەرەتای ساڵی 99، 16هەزار تمەن بوو وە لەپاییز گەیشتە 32هەزار تمەن و لەم مانگانەی دواییدا نرخی دۆلار دابەزیوە.
نرخی سکەی بەهاری ئازادی هاوکات لەگەڵ دۆلار دابەزیوە، لەپاییزی ساڵی ڕابردوو سکە گەیشتە پازدە ملیۆن تمەن و ئێستا لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلار گەیشتۆتە ژیر 9 ملیۆن تمەن.
هەندێک لە بەرپرسانی ڕژیم لە لایەنی بناژۆخوازەکان، ڕەوتی دابەزینی نرخی دۆلار و سکە بە کایەیەکی سیاسی دەزانن.
ڕێژە نێونەتەوەییەکان وەک کۆمپانیا نەوتهەڵگرەکان و هەواڵدەرییە باوەڕپێکراوەکان وەکوو بلومبێرگ و ڕۆیتەرز، باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت دەکەن.
پێشتر ڕۆژانە 320هەزار بۆشکە نەوت لەلایەن ڕژیمی ئێران بۆ چین هەناردە دەکرا بەڵام لەم چوارمانگەدا ئەم ڕێژەیە دوو هێندە زۆرتر بووە.