ماوەی سێ مانگە دوو خوێندکاری کورد لەلایەن سپای پاسداڕانەوە گیراون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنوسیانەوە لەبەردەست دانیە.
ماوەی سێ مانگە دوو خوێندکاری کورد لەلایەن سپای پاسداڕانەوە گیراون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنوسیانەوە لەبەردەست دانیە.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی”، خوێندکاری کارناسیی کۆمەڵناسی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج و خەڵکی مهاباد، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراون دیار نین.
سوهەیب بادروج”، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆی خارەزمی شاری کەرەج و خەڵکی مەریوانە کە لە ٢٠ ی بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای فەرزاد لە بەشە ناوخۆیی ئەو زانکۆیە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی سپای “المهدی” ورمێ گوازراونەوە.
چاونیوز: ئەو دەستبەسەرکردنانە هاوکات لەگەڵ گرتنی دەیان هاونیشتمانی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج، مەهاباد، شنۆ، بانە، مەریوان، کرماشان و چەندین شاری دیکەی کوردستان ڕووی دابوو.
فاڕووق سامانی” برای فەرزاد لەم دواییانەدا لە لاپەڕەی ئینستگرامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ماوەی دەستبەسەرکردنی براکەی بۆ جاری چوارەم درێژکرایەوە و دەڵێ: براکەی لە مافی بەکارهێنانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ملاقاتی ئاسایی لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە، هەروەها دەڵیت کە هۆکاری سەرەکی بەردەوامی دەستبەسەر بوونی براکەی، پەروەندە سازی ئیتلاعاتی سپا بووە.
جێگەی سەرنجە کە دەستبەسەرکردنی فەرزاد سامانی و چەندین هاونیشتمانی دیکەی کورد لە سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراندا لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە.