ئاژانسی ئیتڵاعاتی برلین لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکی ئەمنیەتیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی مەئموورانی ئەمنییەتی و لایەنگران
ئاژانسی ئیتڵاعاتی برلین لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکی ئەمنیەتیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی مەئموورانی ئەمنییەتی و لایەنگرانی ڕژیمی ئێران، و هەروەها گرووپە ترۆریستیەکانی وەک حیزبوڵلا، حەماس و ئیخوانول موسلمین، لەو شارەدا زۆر بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی مەئموورانی ڕژیم لە ساڵی ٢٠ ١٩دا، ٤٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠ گەیشتۆتە ٥٠ کەس، ڕێکخراوی حیزبووڵلای سەر بە ڕژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠ ١٩، ٢٥٠ ئەندامی لە ساری بێرلین بووە و وەزارەتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ، هەموو جۆرە چالاکییەکی حیزبۆڵلای لەم وڵاتە قەدەغە کردووە، سەرەڕای ئەمانە باڵی نیزامی ئەم گرووپە پێشتر بە گرووپێکی ترۆریستی ناسراوە. هەروەها ئەندامانی گرووپی حەماس کە ساڵی ٢٠ ١٩، ٧٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠ گەیشتۆتە ٨٠ کەس، و گرووپی ئیخوانول موسلمین لە ساڵی ٢٠ ١٩، ١٠ ٠ کەس بوون و لە ساڵی ٢٠ ٢٠ بوونەتە ١٥٠ کەس.
لەم ڕاپۆرتە ئەمنییەتیەدا، ووێڕای تەئکید کردنەوەی ئەوەی کە ڕژیمی ئێران لەگەڵ ڕووسیە و چین لە بواری سیخوری لە ئاڵمان چالاکن، دەڵێت: ئەکتەرانی سایبری ڕژیمی ئێران، لەهەوڵدان تا دەستیان بگاتە زانیارییە پارێزراوەکان...