یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی خەرمانانی 1394

وەرزشوانێکی کورد رێکوردێکی نوێ تۆمار کرد
وەرزشوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد بە بردنەوەی سێ میداڵی زێڕ لەپاڵەوانیەتییەکانی وەزنەبەرداری لەئێران، وەکوو " پدیدە وزنەبرداری" ناودێڕ کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد ئەحمەدنژاد، خەڵکی شاری مەهاباد توانی لەرکابەرییەکانی وەزنەبەرداریدا لە کێشی ٦٩کێلودا، دوو رێکورد بە ناوی خویەوە تۆمار بکات.ئەو وەرزشوانە کوردە توانی لەو پاڵەوانیەتییەدا وەزنەی ١٣٢ کیلۆیی هەڵبگرێت، ئەو رێکۆردە پیشتر بە ناوی کیانووش رۆستەمییەوە تۆمار کرابوو. ئەحمەد ئەحمەدنژاد تەمەنی ١٥ساڵە و لەتەمەنی ٧ساڵیەوە بە شێوەی فەرمی دەستی بە چالاکی لەو بوارەدا کردووە. سەرپەرەستی هەیئەتی وەزنەبەرداریی شاری مەهاباد لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی ئیرنای وتووە، ئەو وەرزشوانە کوردە سەرجەم توانیویەتی ٢٨٥ کێلۆ وەزنە لێبدات، ئەو ریکۆردە پیشتر بەناوی حەمید مەلەکییەوە تۆمار کرابوو.

پایگایەکی نیزامی لە شاری رەبەت ئاگری تێبەردرا
کۆنە پایگایەکی سوپای پاسداران لەشاری رەبەت لەپارێزگای ورمێ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر درا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٣٠  گەلاوێژ، کۆنە پایگایەکی سوپای پاسداران ناسراو بە "تەباتەبایی" لە دەورووبەری شاری رەبەت لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوە سووتێنراوە. ئاگرگرتنی ئەو پایگایە خەساری گیانی بە داوە نەبووە،بەڵام دارستان و لەوەڕگەی دەورووبەری پایگاکە خەساری بەرچاویان بەرکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەبلاو کراونەتەوە، هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو پایگایە و توانیویانە ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکەن. جێگەی باسە کە، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا ژمارەیەک لەهیزەکانی سوپای پاسداران لەشوێنەکە حوزووریان هەبووە.

بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ بەسیجیێک لاوێکی کورد قەمچی لێ درا
جەمشید گۆڵئەندامی بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ ئەندامێکی بەسیج 250 زەربە قامچی حەدی لێ درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سزای قامچی لێدانی زیندانیێکی مەهابادی کە ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەندامێکی بەسیج دەرگیر ببوو، رۆژی چوارشەممە 28ی گەلاوێژی 1394، لە دادگای مەهاباد بەرێوە چوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، قامچی لێدانی ئەم زیندانییە کوردە لە کاتێکدا بووە کە، جەمشید گۆڵئەندامی کێشەی کۆلبە و کەبەدی هەیە. جێگەی باسە کە، جەمشید گۆڵئەندامی 7ی پووشپەری 1392 بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ ئەندامێکی بەسیج بە چەکی کلاشینکۆف لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای مەهابادەوە بە 4 ساڵ زیندان و دانی دیە و 250 زەربە قامچی مەحکوم کرا.

برینەوەی داری گۆرستانی بەهاییەکان لە ورمێ
کەسانی نەناسراو دارە کۆنەکانی قەبرستانی بەهاییەکانیان لە ورمێ بە مشاری بەرقی بریوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوانیوەرۆی رۆژی هەینی 30ی گەلاوێژی 1394، کەسانی نەناسراو دارە 20 ساڵەکانی گۆرستانی بەهاییەکانیان لە شاری ورمێ بریوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێکی ئاگادار رایگەیاندووە کە، ئەمە یەکەمین جارە کە ئەم بابەتە لە ورمێ روو دەدات، گەرچی پێشتر لە ئیسفەهان ئەم رووداوە رووی دابوو. جێگەی باسە کە برینەوەی ئەو دارانە بە پۆلیسی ئاگاهی ئەو شارە راگەێندراوە بەڵام تاکوو ئێستا هیچ دژکردەوەێکیان نەبووە.

تەقینەوەی مین لە سەردەشت برینداری لێ کەوتەوە
تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت بریندار بوون مین هەڵگرێکی لێ کەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 1ی خەرمانانی 1394، لە کاتی گەران و پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە مینیان تێدا بە جێ ماوە لە ناوچەیئەڵواتانی سەر بە شاری سەردەشت، یەکێک لە مین هەڵگرەوەکان بە ناوی یەدۆڵا غۆڵامی نەسەب بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر بریندار بوو کە بە خێرایی بۆ خەستەخانەی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.. جێگەی باسە کە ساڵانە تەقینەوەی میهنی بە جێ ماو لە دەورانی شەری ئێران و عێراق لە ناوچە سنووریەکان بە تایبەت کوردستان، دەیان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە و رژێمیش لە ئاست ئەم کێشەیە کەمتەر خەمە.

بە خواردنی ئەم خۆراکانە خۆت دوور بگرە لە نەخۆشی خەمۆکی
نائارامی دەرونی هاوشێوەی نەخۆشی و ئازارەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ کێشە بۆ تەندروستی دروست دەکات ، دەتوانن لەڕێی خواردنی چەند خۆراکێکە چارەسەری خەمۆکی بکەن و دەرونتان ئارام بکەنەوە .

1- خواردنی هەموو جۆرەکانی چەرەس چارەسەرە بۆ نا ئارامی دەرونی و خەمۆکی بەهۆی بونی کانزای مەگنسیۆم تیایاندا و ئەمەش بۆ هێورکردنەوەی مێشک زۆر پێویستە .

2- چای سەوز بڕێکی باش ترشی ئەمینی سیانین لەپێکهاتەیدا هەیە کە زۆر خێرا کاریگەری دروست دەکات لەسەر مێشک و مرۆڤ ئارام دەکاتەوە .

3- ماسی :گۆشتی ماسی ئۆمیگا سێ لەپێکهاتەیدا هەیە و مێشک چالاک دەکات .

4- هێلکە :باشترین خۆراکە کە بڕێکی باش ڤیتامین دی لەپێکهاتەیدا هەیە و زۆر بە سوودە بۆ هێورکردنەوەی مێشک .


9 ساڵ و 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران