رۆژی دوو شەممە 27ی بانەمەڕی 1400ی هەتاوی، دایە مەعسومە ساڵحی دایکی
خهباتمیدیا: ڕێکخستهنهکانی دهرهوهی سازمانی خهبات بهبۆنهی کۆچی دوایی دایە مەعسومە ساڵحی کی کاک جەلیلی گەوهەری له پهیامێک دا پرسهو سهرهخۆشی له کاک جەلیلی گەوهەری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشووی سازمانی خەبات و کهسوکاری دهکا.
دهقی پهیامهکه بهم جۆرهیه:
رۆژی دوو شەممە 27ی بانەمەڕی 1400ی هەتاوی، دایە مەعسومە ساڵحی دایکی کاک جەلیلی گەوهەری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشووی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دایە مەعسومە یەکێک لەو ئافرەتە دڵسۆزانە بوو کە چەندین کاری تەشکیلاتی زۆر تێکۆشەرانە و بە جوانی جێبەجێ کردووەو هەمیشە لێبڕاوانە بۆ خزمەت بە سازمان و نەتەوەکەی ئامادەبوو. رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوەو بە ناوی تێکڕای ئەندام و رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمان، پرسەو سەرەخۆشی لە کاک جەلیل و کەس و کار و خزمانی شاری سەقز دەکات و لە کردگاری دلۆڤان داواکارە رۆحی دایە مەعسومە بە بەهەشتی بەرین شادکات و سەبووری بە کاک جەلیل و تێکڕای کەس و کار بدات.
رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
28ی بانەمەڕی 1400