خهباتمیدیا: رۆژی شەممە 2ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی، بەرێز
خهباتمیدیا: رۆژی شەممە 2ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی، بەرێز ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری بەرێز دوکتور دلۆڤان لە نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی شاری هەولێر سەردانی بێهزاد مەحمودی کرد. بەرێز پارێزگاری هەولێر لەو سەردانەیدا لە دۆخی جەستەیی بێهزادی کۆڵیەوە، کاک شۆرشی حاجی بەرپرسی پێوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات بە گەرمی سپاسی بەرێز ئومید خۆشناو و دوکتور دلۆڤانی کرد بۆ سەردانەکەیان و لە رێگەی ئەوانیشەوە سپاسی یەک بە یەکی ستافی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بەتایبەت پزیشکە بەرێزەکان کرد کە بەردەوام چاودێری دۆخی بێهزادی مەحمودیان کردووەو هەوڵی چارەسەریان بۆ داوە. بەرێزان ئومید خۆشناو و دوکتور دلۆڤان بەڵێنیان بە کاک شۆرشی حاجی دا کە ئەوەی پێویست بێ بۆ چارەسەری بێهزاد ئەنجامی دەدەن.