به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که کاک بێهزاد مه‌حمودی ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دوای چه‌ند ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مەرگ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئه‌مشه‌و 23/05/2021 له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
کاک بێهزاد (محەممەد) مه‌حمودی ڕۆژی سێشەممە 18/5/2021 لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر لە پێناو هاتنە دیی ویستی پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆی سوتاند کە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و دوا ماڵئاوایی لە هاورێ و هاوڕێبازانی کرد.
دوکتورە بەڕێزەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی لە هەولێرو هەڤاڵانی لە سازمانی خەبات هەوڵی زۆریاندا بۆ ڕزگار بونی کاک بێهزاد، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکان بە هۆی کاریگەری برینەکانی بێ سوود بوو و لە ئەنجامدا ئەو لاوە تێکۆشەرەی نەتەوەکەمان بە جوانەمەرگی و دوور لە زێد و کەس و کاری شەهید بوو. سپاسی هەموو لایەک و بەتایبەتی کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی دەکەین کە لە ماوەی مانەوەی شەهید بێهزاد لە نەخۆشخانە هاوکاریان کردووین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێوەندی هەولێر 23/05/2021