بەپێی هەواڵی ڕویتەرز لە ڕۆژی دووشەممە 10ی جۆزەردان، لە دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەسەر دۆزینەوە ئاساری ئۆرانیۆم، لە ئێستادا سێ وڵاتی بەهێزی ئورووپایی دەبێت بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە دەیانەوێت فشار بۆ دەرکردنی بڕیارنامە دژ بە ڕژیمی ئێران زیندوو بکەنەوە یان نا؟ چونکە ئەم بڕیارنامەیە دەتوانێت لە سەروتووێژەکانی پێشوو بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام کاریگەری هەبێ و ئاڵۆزتری بکات. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە سێ مانگ پێش ئێستا سێ وڵاتی ئورووپایی ئینگلستان، فەڕانسە و ئاڵمان پێشیان گرتبوولەو گەڵاڵەی کە ئامریکا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی دژ بە ڕژیمی ئێران لەسەر دۆزینەوەی ئورانیۆم، پێشکەش بە شۆڕای حاکمان کردبوو. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران نەیویستوە، لەسەر سەرچاوەی ئاساری نوێی ئۆرانیۆم لە چەند سایتێکی ڕانەگەیەندراوی رژیم پێشکەش بە ئاژانسی نێونەتەوەیی بکات.