یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جارێکی دیکە پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران

جارێکی دیکە پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / ووته‌بێژ

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردودا کەسانی نەناسراو بە ناوی جیاجیا لە تۆ٠ڕە کۆمەڵایەتیەکان

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردودا کەسانی نەناسراو بە ناوی جیاجیا لە تۆ٠ڕە کۆمەڵایەتیەکان و دونیای مەجازی دا،هێرشی ناڕەوا و بێ‌ بنەما دەکەنە سەر سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران. لەو هێرشە درۆ و چەواشەکاریانەدا، باس لەوە دەکەن کە گوایە سازمانی خەبات پشتیوانی لە هێرشی کەسانی بە ناو سەلەفی لە شاری مەریوان و چەند شاری دیکەی کوردستانی ئێران دەکات.

وێڕای ڕه‌‌‌دکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و چه‌‌‌واشه‌‌‌کاریانه‌‌‌، جارێکی دیکە ڕایدەگەێنین ازمانی خەبات هێزێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانیەو دژی هه‌‌‌رجۆره‌‌‌ توندوتیزیه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ناوی دین و مه‌‌‌زهه‌‌‌ب و هەر باوەڕو بۆچونێک لە کوردستاندا بێتە ئاراوەو دژی هەر هێرشێکە کە‌ بکرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان.

له‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا ڕاده‌‌‌گه‌‌‌ێنین که ڕژیم و به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌کانی به‌‌‌ ئامانجی چه‌‌‌په‌‌‌ڵیان ناگه‌‌‌ن و ناتوانن مێژووی پڕ لە سەروەری سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران خەوشدار بکەن. ئێمە کۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان دڵنیا دەکەینەوە تا گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئازادی خه‌‌‌ڵکی کوردستان و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و وەدی هاتنی ماف و ئازادیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و دامەزرانی حکومەتێکی دیموکراتی و پارلمانی  لە سەر بنەمای جیایی دین لە حکومەت لە کوردستان و ئێران تێدەکۆشین‌.

 سازمانی خەبات، یەکێک لە ئەرکەکانی هەوڵدانە بۆ یەکڕیزی و هاوکاری و هاودەنگی تێکڕای چین و توێژەکانی کومەڵگەی کوردەواری بە هەموو بیرو باوەڕە جیاوازەکانیەوە. سازمانی خەبات مێژووی پڕ لە سەروەری لە خەباتی مافخوازنەی گەلەکەماندا بە خوێنی باشترین کادرو پێشمەرگەو شەهیدانی سەلماندوەو بەردەوام دەبێ‌ له‌‌‌ سەر ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەوڵدان و تێکۆشان بۆ یەکڕیزی و هاوکاری لە نێوان بیروباوەڕو بۆچونە جیاجیاکان لە کوردستاندا.

 ووتە بێژێک بە ناوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ی٠”ێران.

 11 ی جۆزەردانی 1400 ی کۆچی خۆری


3 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جارێکی دیکە پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران

جارێکی دیکە پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران