بە داخەوە بەهۆی شەڕ لە نێوان عەشیرەتەکانی کوێک و قەڵخانی لە ناوچەی داڵاهۆ، کە لە سەر زەوی و زار ڕویداوە چوار کەس کوژران و دە کەس بریندار بوون. تەشکیلات و ڕێکخستنی ناو
هاونیشتمانیانی بەرێز!
بە داخەوە بەهۆی شەڕ لە نێوان عەشیرەتەکانی کوێک و قەڵخانی لە ناوچەی داڵاهۆ، کە لە سەر زەوی و زار ڕویداوە چوار کەس کوژران و دە کەس بریندار بوون. تەشکیلات و ڕێکخستنی ناوخۆی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە ناوچەی قەڵخانی و کویک و داڵاهۆ، داوا لە ڕیش سپی و سەرۆکی هەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکات هەوڵی بە پەلە بدەن بۆ ئاشتی و دوور کەوتنەوە لە توندوو تیژی. هەر لەو چوارچێوەدا پێشوازی لە هەوڵەکانی سەید نەسرەددین حەیدەری ڕێبەری یارسانەکان و ڕیش سپی و کەسایەتیەکانی هەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکەین بۆ هەوڵە ئاشیخوازیەکانیان.
بێگومان ڕژیمی ئاخوندی لە هەوڵی تەشەنەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستاندایەو هەر کێشەو ناکۆکیەک لە شارو ناوچەکانی یارسانەکاندا کە دەسەڵاتداران یارسانەکان بە نەیار خۆیان دەزانن، جێگەی دڵخۆشیانە. تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات، لە جنوبی کوردستان و لە ناوچەکانی قەڵخانی و کویک، داوا لە هاونیشتمانیانی بەڕێزی هەر دوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکات بۆ هێورکردنەوە و کۆتایی هاتنی یەکجاری کێشەکان، هەوڵی بە پەلەو جیددی بدەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تەشکیلاتی ناوخۆ لە جنوبی کوردستان
12ی جۆزەردانی 1400 کۆچی خۆری