بەپێچەوانەی بیرو بۆچوونەکان کە گوایە کەسانی قەڵەو تووشی چەوری دڵ دەبن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەسانی کز ولاوازیش تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. بە ئاماژە بە"HealthDay New
بەپێچەوانەی بیرو بۆچوونەکان کە گوایە کەسانی قەڵەو تووشی چەوری دڵ دەبن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەسانی کز ولاوازیش تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. بە ئاماژە بە"HealthDay News "بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کەلە گۆڤاری کالجی دڵ وهەناوی ئامریکا بڵاوبۆتەوە، چەوری زۆر پ"ریکاردیاڵ" کە دەوری دڵ دەگرێت، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشینی دڵ زۆرتردەکات. بە وتەی لێکۆڵەرانی پزیشکی ئایکان لە مانت ساینای نیۆیۆرک، ئەگەر چی قەڵەوی مەترسی نەخۆشی دڵ دووهێندە دەکات، بەڵام هەبوونی چەوری زیادەی "پریکاردیاڵ"زۆر مەترسیدارترە. ئەم تاقیکردنەوانە بۆ 6هەزار و785هەزار بەشدار بوو کراوەو بەپێی ئەم تاقیکردنەوانە ژنان زۆرتر لە پیاوان تووش نەخۆشی دڵ دەبن بە هۆی چەوری پریکاردن، بەجۆرێک کە هەر1.4ئۆنس چەوری لە بەشی سەرەوە،تا ناوەندی دڵ بوونی هەیە. مەترسی نەخۆشی دڵ لە ژنان 44 لەسەدەو بۆ پیاوان 13 لەسەد بەرز دەبێتەوە. پزیشکان دەڵێن هەبوونی بەرنامە بۆ خواردنی خۆراکی گونجاو، دوری لە سیگار و کونتڕۆڵی فشاری خوین بۆ کونتڕۆڵی چەوری زۆری پریکارد گرنگە. دوکتۆرەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە بەکار هێنانی میوە و سەوزیجات، دانەوێڵە، خواردنە دەریاییەکان، چەڕەزات و هەروەها خواردنی ژەمە خۆراکییەکان بەبێ بەکار هێنانی گۆشت لە حەفتەدا و هەروەها بەکار هێنانی لانی کەم دووجار خواردنی ماسی لە حەفتەدا کاریگەری باشی هەیە و ئەم ژەمە خواردنانە پێش لە دروستبوونی ئەم شێوە چەوریە دەگرێ.