بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری"تەمەن ۳µ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان لە گەردەنەی تەتەی
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری"تەمەن ۳µ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان لە گەردەنەی تەتەی هەورامان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار بوو. هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی یوسف فەرجامی" خەڵکی ئاوایی دیم قشڵاق" بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ بە توندی بریندار بووە و بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گوازراوەتەوە. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی وەهبی فەتاحی" لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی "شووشمێ"ی سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگاری کرماشان، بەهۆی وێستانی دڵ، گیانی سپارد. هەروەها کوڕی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی ئەشکان فەتاحی" پێشتر لەکاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووری شووشمێ، بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەست داوە.