هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم بۆ ساڵی ١٤٠ ٠ 

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم بۆ ساڵی ١٤٠ ٠ 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و بێزاری به‌رده‌وامه‌ و ده‌نگی زوڵاڵ و وه‌زاڵه‌هاتووی خه‌ڵک، دژ به‌ نیزام و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش به‌ڵێنیان بۆ به‌شداری ن

هاونیشتمانیانی ستەملێکراوی کوردستان!

جەماوەری وەزاڵەهاتوی ئێران!

تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و دادگەریی!

 شه‌‌‌پۆلی ناڕه‌‌‌زایی و بێزاری به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و ده‌‌‌نگی زوڵاڵ و وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتووی خه‌‌‌ڵک، دژ به‌‌‌ نیزام و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی به‌‌‌گشتی و به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش به‌‌‌ڵێنیان بۆ به‌‌‌شداری نه‌‌‌کردن له‌‌‌ شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنی ڕژیم ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژ له‌‌‌ زیادبووندایه‌‌‌. جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری چاونه‌‌‌ترس و ناڕازی، نه‌‌‌ ته‌‌‌نیا دروشمی ده‌‌‌نگ نه‌‌‌دان و به‌‌‌شداری نه‌‌‌کردن له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنیان به‌‌‌رزکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵکوو مه‌‌‌حکومکردنی به‌‌‌شداریکردنیشیان کردۆته‌‌‌ دروشمێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر شانۆگه‌‌‌ری گاڵته‌‌‌جاڕانه‌‌‌ی ڕژیم. ئەم هەڵوێستەی خەڵک، ڕژیم تووشی شکستێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ ده‌‌‌کا، چونکه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ فراوانترین و گه‌‌‌وره‌‌‌ترین بایکۆته‌‌‌کان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی ٤٢ ساڵه‌‌‌ی خۆی  بەرەوڕوویە و هاوکات کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی باڵەکانی دەسەڵات پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ و بەریەککەوتنی زیاتر‌.

 لە راگەیەندراوی ژمارە ١دا ئەو ڕاستیانەمان خستە بەرچاو کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئاخوندی هەڵبژاردن نمایشێکی گاڵتەجاڕانەیەو ئاخوندەکان بۆ بەردەوام بوون لە حوکمی ناڕەوایان و درێژەدان بە سەرکوتی جەماوەر کەڵکی لێوەردەگرن.

 لە دوای ناونوسی و خۆبەربژێرکردنی ٥٩٢ کەس بۆ بەشداری لە کێبەڕکێی‌ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، شۆڕای نیگابانی ڕژیم هەر لە سەرەتاوە ڕایگەیاند کە هەڵسەنگاندن بۆ چل کەس دەکات و هەر لە یەکەم بڕیاریدا ٥٥٢ کەسی دوور خستەوەو لەو چل کەسەش کە لە مۆرە سەرەکیەکانی حکومەت بوون تەنیا متمانەی بە حەوت کەس دا وەک پاڵێوراو کە بەشداری لە کێبڕکێی شانۆی هەڵبژاردندا بکەن.

 بەتێپەڕینی چەند مانگ بەسەر ئامادەکاریەکان و پڕوپاگەندەکان بۆ شانۆی هەڵبژاردن، دەرکەوت کە تەنانەت ژمارەیه‌‌‌کی بەرچاو لە ئاخوندەکان و مۆرە سەرەکیەکانی حکومەت، هەڵبژاردن بە شانۆ دەزانن و زۆربەیان باس لەوە دەکەن کە  خامنەیی و پێکهاتەی سەرەکی دەسەڵات، لەسەر چەند کەس ساغ بوونەوە، بۆ ئەوەی سەری یەکێک لەوانەی مەبەستیانە لە سندوقەکان بێننەدەرو بە سەرۆک کۆماری داهاتوی ڕژیم دیاری بکەن. هه‌‌‌روه‌‌‌ک ئاگادارن، ناکۆکیه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌نێوان باڵه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژیم دا سه‌‌‌ری هه‌‌‌ڵداوه‌‌‌ و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ مۆره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و باڵی به‌‌‌ناو ڕیفۆرمخواز، له‌‌‌ پڕۆسه‌‌‌ی شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردن و ڕەدکردنەوەی پاڵێوراوانیان ناڕازین، به‌‌‌ڵام لەبەر دڵەڕاوکەیان بۆ داهاتوی حکومەت و بڕیاڕی خەڵک بۆ بایکوتی هەڵبژاردن و ڕوخانی دەسەڵاتەکەیان، ناچارن که‌‌‌ هاونەزەربن و هەموویان هەوڵ دەدەن خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان ڕاکێشن و بەو جۆرەی مەبەستیانە کەڵکی سیاسی و تەبلیغاتی خۆیانی پێوە بکەن. هەموو باڵەکانی ڕژیم باش لەو ڕاستیە حاڵین کە پێکەوە لە کەشتی شکاوی دەسەڵاتدان و بە نوقم بوونی ٠Š٠”ەو کەشتیەش بێ فەڕق و جیاوازی تێکڕایان تووشی چارەنووسی لە ناوچوون دەبن. بێدەنگی عەلی لاریجانی، ئیسحاق جیهانگیری و چەندین کەسی دیکە لە بەربژێرەکان بە ڕەدکرانەوەیان و وەڵامی خامنەیی بە ڕەخنەکان لە شوڕای نیگابان و دیفاع لە بڕیاڕەکانی ئەو شوڕایە، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش دیفاعی خامنەیی له‌‌‌ عەلی لاریجانی و  ڕەدکردنەوەی تۆمەتەکان لە سەری، بەڵگەیە لەسەر ئەو ڕاستیەی کە ترسیان لە داهاتوی خۆیان و دەسەلاتەکەیان هەیە.

 ڕژیم ترسی زۆری له‌‌‌ به‌‌‌شداری نه‌‌‌کردنی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌م شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دات بە فێڵی جۆراوجۆر و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت به‌‌‌کارهێنانی هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و تۆقاندن، خه‌‌‌ڵک ناچار بکا، که‌‌‌ به‌‌‌شداری له‌‌‌م نمایشی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌دا بکه‌‌‌ن و  بچنە سەر سندوقه‌‌‌کانی ده‌‌‌نگدان.
ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕیژیمی ئاخوندان کەوتۆتە ژێر پرسیار و لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بەتەواوی رەد دەکرێتەوە و لە چوار ساڵی دابردوودا شاهیدی دوو ڕاپەرینی گەورەی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران بووین کە لەو ڕاپەرینانەدا خەڵک تێکڕای ئەو دەسەڵاتە بە ئوسولگەرا و ئیسڵاحتەڵەبی رەد کردەوە و  ڕوخانی ڕژیمی ویلایەتی فەقیەیان بە تەنیا ڕێگەی ڕزگاری خەڵک و ئێران دیاری کرد. هەروەها خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٩٨ بە بایکوت و بەشداری نەکردن لە شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس دا، جارێکی دیکە بە جیهانیان وت کە ڕژیمی ئاخوندی دەسەڵاتێکی نامەشروعە و لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە رەت کراوەیە.

 رژیم لە ترسی ئەو شکستانەی پێشوو هەروەها  له‌‌‌ ترسی ڕاپەرینی به‌‌‌رده‌‌‌وامی جه‌‌‌‌ماوه‌‌‌ر، بۆ ئەمجار بە سیناریۆ و پیلانی جیا هەوڵدەدا قەرەبووی شکستەکانیان بکەنەوە. بەڵام هەر وەکوو دەبینین خەڵکی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاوتر هاتووەتە مەیدان و لە ئێستاوە نەک هەر شانۆی هەڵبژاردنەکان رەد دەکەنەوەو بایکوتێکی بەربڵاوی دەکەن، هاوکات بانگەشەی خەباتی یەکانگیری جەماوەری بۆ داڕمانی یەکجاری دەسەڵاتی دواکەوتووی ئاخوندی دەکەن.

کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان‌ قوربانی سه‌‌‌ره‌‌‌کی سیاسه‌‌‌تی‌ چه‌‌‌وت و دژه‌‌‌ ئینسانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ن و به‌‌‌درێژایی مێژووی ٤٢ ساڵی ڕابردوو خه‌‌‌ڵکی کوردستان لە وەڵامی سیاسەتی چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و زەوتی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی کورد، هەموو شانۆگەریەکی بەناو هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی ئەو ڕژیمەدا بایکوت کردوەو ئێستا زیاتر لە هەموو کات بۆ خەڵکی کوردستان و باقی نەتەوەکانی ئێران ڕوونە کە نەتەوەی کورد، لە کاتی خۆیدا ڕژیمیان ناسی و هەنگاوی بەجێیان هاویشت. ‌بێگومان به‌‌‌شداری نه‌‌‌کردن له‌‌‌ نمایشی هه‌‌‌ڵبژاردن، هه‌‌‌نگاوێکی پێویستە لە ڕاستای زیاتر نیشاندانی نامەشروعیەتی دەسەڵاتی ئاخوندی و چڕکردنەوەو نێڵدانی خەباتی شێلگیر بۆ لە چاڵنان و ڕوخانی دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە و گەیشتن بە لوتکەی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن.

 بێشک تاکە هەڵبژاردەی خەڵکی ئێران هاتنەدیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و سیکولارە، کە مافی تێکڕای نەتەوە، دین و مەزهەب و پێکهاتەیەکی تێدا پارێزراو بێ. لە پێناو تەحریمی سەرتاسەری شانۆی هەڵبژاردنی شۆرای شار و دێ و سەرۆککۆماری رژیم داوا لە خەڵکی تێکۆشەر و مافویستی کوردستان بە تێکڕای چین و تووێژەکانیەوە دەکەین بە بایکوت و تەحریمی دەوری ١٣ی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری و دەوری ٦ی گاڵتەجاڕی شۆرای شار و دێکان جارێکی دیکە نایەکی مەحکەم بە رژیمی دواکەوتووی ئاخوندان بڵێن و بە جیهانی نیشان بدەن کە ئەو دەسەڵاتە ستەمکارە هیچ مەشروعیەتێکی لای جەماوەری کوردستان نیە.

 بروخێ ڕژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی

 سەرکەوێ‌ بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران

 سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ٠Š٠”ێران - کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی

١١/٦/٢٠ ٢١


3 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم بۆ ساڵی ١٤٠ ٠ 

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم بۆ ساڵی ١٤٠ ٠ 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران