منداڵی کوردەواری کاتێک چاوی بە جیهان هەڵدێنێ و چاو و بیری دەکرێتەوە و لە جیهان ورد دەبێتەوە، دەبینێ ئەو دایک و بابەی کە ئەویان لە ئامێزی دڵسۆزی و خۆشەویستیدا پێگەیاند و زمانی ئەویان پژاند بەزمانێک دەدوێن و فەرمانڕەوایان بە زمانێکی تر دەدوێ. دەبینێ کە کەس و عەشرەت و هاوسێ نزیک و دووری بەرگێک دەپۆشن وفەرمانڕەوا بەرگێکی تر دەپۆشێ. دەبینێ فەرمانڕەوا ناشارەزایە لە نیشتمان و ئاوەدانی و کەژو کێوی، بێ ڕێنوێنی کەس و هاوسێکانی سەرەندەر ناکاو هەڕە لە بڕەی ناکاتەوە و هەنگاو ڕێ دەر ناکا، بیر دەکاتەوە و دەکەوێتە پرسیار ،چیە هەر چی بە زمانی ئەو دەدوێ ژێر دەستن و خاوەن زمانی تر فەرمانڕەوا، چیە هەرچی زمانی ئەوی زانی دەبێ بەڕێوە ببرێ و داژداری بکرێ، چیە ژێر دەستی و نزمی و پەستی بە باڵای بڕاوە. هەر دێ و مناڵی کورد بیر دەکاتەوە، هەیاران چیە کەس وکاری ئەو نەتەوە و ڕەگەزی ئەو چ کەمایەتیکیان هەیە کە زمانیان بۆ فەرمان پێدان ناشێ و بەرگیان هەر شیاوی نۆکەری و ژێر چەپۆکەییە. بڵێی هەر خودا وای دروست کردبن کە چارەنووسیان بە دەست ئەمو ئەو بێ. هەر دێ و لەم بیرەدا پێ هەڵدەچێ و گڕی لە دڵی دا سەر یەک دەکەون. بە تایبەت کاتێک کە دەچێتە قوتابخانە دەبینێ دەرسی پێ دەڵێن کە فێر بێ وچ فێر بێ وبە چ زمانێک فێر بێ، ئەوە فێر بێ کەنایزانێ. ئایا لەو شتە ناڕەوایە ئایا ئەو کارە نەزانانەیە؟ چۆن لە نەزاندراو زانین وەدی دێ ؟ چۆن لە تێ نەگەیشتن تێ گەیشتن دروست دەبێ؟ لە دوو جەهل و نەزانین چ وەدی دێ؟ جوێ لە مانەوە لە نەزانیندا، ئایا لەو نەزانینی کە نەزاندراوە، کاتێ منداڵ دەکەوێتە ئەو گێژاوەوە کە بە قریوە وجریوە لە گەڵی دەدوێن دەڵێ ڕەنگە ئەمە زمانێکی دیکە بێ و ئەگەر هێندەێ هاوسێ و هەڤالانی گاڵتەوکایە نەبینێ وا دەزانێ کەوتۆتە ناو خێڵێکی جیاوازەوە و خەریکە خودار ببێ ناردویانە بخوێنێ و بەڵام هەر لە سەری لوور دەمێنێ، ئاهێکی بەوەیە کە وێنەی مەل و زیندەوار دەبینێ ، هێندێ ئەوان دەبێنێ و لە دڵی خۆیدا دەڵێ خۆزگەم بە دوێنێ، منداڵی کورد دەکەوێتە تەلسیمەوە کە بێ تێگەیشتن فێر ببێ وردە وردە دەزانێ کە وەک فەرمانڕەوا دەبێ لە لاوە ڕابێ دەبێ زمانی فێربونیش لە لاوە ڕابێ. ئاە کەس چارەنووس و خاک و داهاتی لێ داگیر نەکا. بەڵام داگیرکەران چاویان لە ڕاست ئەو حەقیقەتە کوێرە. ڕژیمی خومەینی کە لافی ئیسلامی لێ دەدا ،خومەینی کە خۆی بەرابەری مستەزعەف و چەوساوانی جیهان دادەنا مافی میللەتانی ئێرانی پێشێل کردووە. کەی ڕەوای میللەتی کوردە، لە سەر داوای حەقی خودادای وەک دوژمنی دینی و خوێنی ڕەفتاری لەگەڵ بکرێ. ڕژیمی ئاخوندی خەباتگێڕانی کوردستان بە دوژمنی شۆڕشی ئیسلامی و بە دژمنی ئیسلامی دەزانێ و لەگەڵ ئەسیرەکانی کە لەگەلی کوردیان دەگرێ، بەبێ دەرمان دەهێڵێتەوە تاکرم لێیان دەداو دەمرن. جوان و گەنجانی کوردستان کە دەکەونە بەر دەستی بە سزای ناڕەوا، ئیعدامیان بەسەردا دەسەپێنێ. دیلان لە ناو دەبا. دوای ئەشکەنجەو ئازاری زۆر و درێژخایەن بێ ئەوە بیرکاتەوە. ئەوانەی کە ئەو لە گەلی کوردیان بە دیل دەگرێ، کوڕی کوردن و خاوەنی ئەو نیشتمانەن. کە ناوی کوردستانەو دژمنی داگیرکەر کە هێرشی ستەمگەرانەی هێناوەتە سەر کوردستان و ئەو دیلانەی لەبەر دەرکی خۆیان و لەسەر خاکی خۆیان گیراون و بەدەستی دەستدرێژکارانی چاوچنۆکی ڕەگەزپەرەست. بیر ناکەنەوە لە دین لە یاسای نێونەتەوەیی، نە ویژدان ودەروون، کە داخۆ تەجاوزکار شیاوی سزایە یان ستەم لێکراو ؟
داخۆ کورد ستەمگەرە کە دیفاع لە نیشتمانی خۆی دەکا یان ئەوانەی کە هێرشیان بۆ سەر کوردستان هێناوە؟
بەڵام کوا دزو چەتە بەزەیی هەیە؟
کوا ئەوانەی کە دڵیان بە گوناە وتەعدا وکوشتار ڕەش بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە ڕژێمی شادا، ڕژێمی ئاخوندی سەدان دیلی لە هێزە خەباتکارەکانی کوردستان گرتووە و دوای ماوەیەک ئیعدامی کردوون. ئەمڕۆ بۆ وێنە لە سەدان دیلی کورد کە بەدەستی ڕژێمی سەرەڕۆی خومەینی ئیعدام کراون باسی شەهیدێکی سابیرو پایەداری سازمانی خەبات دەکەین کە لە ئەشکەنجەو عەزاب دا سەری بۆ دژمن دانەنواند تا گیانی بەرزی فڕی بۆ بەهەشت، بەهەشتی شەهیدان، لە کاتێکدا کە سازمانی خەبات یەک دیلی دژمنی بە سزای ئیعدام نەگەیاندووە. دەبا خەڵک لە ناڕەوایی ڕژێمی ئاخوندی ولە حەقانییەتی خەباتی گەلی کورد حاڵی ببن....
یەکەم شەهیدی نەمر کە بە برینداری گیرا و لە زیندانی دژمنداو بێ درەمان و تیمار، گیانی بە پەروەردگاری شەهیدان سپارد،
ئەحمەدی عەزیزییە کە لە دەوری دێی ئارمردەی ناوچەی بانە دەکەوێتە داوی دژمنەوە و برینداری دەکەن و بێتیمار دەمرێ. شەهید ئەحمەدی عەزیزی کوڕی صالح لە نێوانی ساڵەکانی (1306 تا 1307)ی کۆچی خۆری لەدێی دارێنەی خوارووی بانە لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایک بوو. شەهید ئەحمەد تەمەنی منداڵی و لاوی لە دێی دارینەو لە دەورووبەری گوزەراند. پاشان ڕووی کردە شوێ بەکرێکاری ژیانی خۆی و خێزانی دەبردە سەر. شەهید ئەحمەد کرێکارێکی دەست هەڵێن و لێهاتوو و ئازاو بێ منەت بوو. ئەمانەت و پاکی لە ناو چاوی دەباری. شەهید ئەحمەد هەستی بە ستەمی ناڕەوای نەتەوایەتی کە لە سەر شانی گەل بوو، دەکرد بۆیە لە بەهاری ساڵی (1358) دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتی و لەگەڵ هاوباوەڕانی سازمانی خەبات، ئامادەی فیداکاری لە ڕێی گەل و نیشتمان دابوو. شەهید ئەحمەد لە شەڕەکانی ڕۆژی جێژنی قوربانی ساڵی (1358)ولە شەڕەکانی بەهاری 59ی شاری بانە قارەمانانە هاوبەش بوو. شەهید ئەحمەد دوای شەڕی پادگانی بانە ڕووی کردە شارۆچکەی ئارمردە کە ماڵ و خێزانی بە ئاوارەیی لەوێ بوون. هێزی ڕژێم لە سەرەتای جۆزەرداندا هێرش دەباتە سەر ئارمردەو دەوروبەریی و ژمارەیەک لە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە ئاگر تێ بەردەدات، شەهید ئەحمەد وەک پێشمەرگە بە پێی توانا لە بەرانبەر دوژمندا دەوێستێ بە مەبەستی دیفاع و بەربەرەکانی، لە دێ ڕوو دەکەن بۆ بەرزاییەکانی دەرووبەر بێ ئاگا لەوەی کە جاشی خۆفرۆش لە هێندێک لە بەرزاییەکانی دەوری ئاوایی دابەزیون، شەهید ئەحمەد ڕوو دەکاتە یەکێک لە بەرزاییەکان و چەکداری کورد دەبینێ و تەقەی لێ دەکەن و برینداری دەکەن و بە برینداری دەیخەنە ساردخانەوە، بەڵام چەند ڕۆژێک هەر زیندوو دەبێت تا ئافرەتێکی کوردی پەرستار هاوار دەکا کە ئەو بێچارە زیندووە و دەیهێننە دەرێ و بەرەو شاری مەراغە بەڕێی دەکەن بێ ئەوەی تیماری برینی بکەن. ئەوانەی شەهید ئەحمەدیان بە برینداری لەو ماوەدا دیبوو دەیگێڕنەوە کە ئەو مرۆڤە پاکە، کرم لە لەشی دەداو لە ژێر سێبەری ئیمامی ئومەت، بە زەلیلی و بێ ئەوە پێیڕابگەن، دوای ماوەی 20 ڕۆژ لە کەنەفتی و بێ کەسی گیانی بەرزی دەفڕێ بۆ بەهەشتی شەهیدان و تەرمی پیرۆزی بێگومان دوای مەرگی بەڕیزتر ناگیرێ لە کاتی برینداری.
هەزران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ئەحمەدی عەزیزی و شەهیدانی سورخەڵاتی کوردستان