هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران و هاتنه‌ ئارای سه‌رده‌مێکی نوێی خه‌بات

شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران و هاتنه‌ ئارای سه‌رده‌مێکی نوێی خه‌بات
جه‌لال خۆشکه‌لام

ڕه‌دکردنه‌وه‌ی کۆی ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی  به‌رینی ئه‌م جاره‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئێران و کوردستانه‌وه، ده‌توانێ ده‌رفه‌تێ

جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام

ڕه‌‌‌دکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و بایکۆتی به‌‌‌رینی ئه‌‌‌م جاره‌‌‌ی شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ڕژیم له‌‌‌لایه‌‌‌ن دانیشتوانی ئێران و کوردستانه‌‌‌وه، ده‌‌‌توانێ ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکی نوێ و باش بێ له‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕوبونه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی، به‌‌‌ ئامانجی ڕوخانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخونده‌‌‌کان و کۆتایی هێنان به‌‌‌ زوڵم وناعه‌‌‌داله‌‌‌تی و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک.

له‌‌‌لایه‌‌‌ک ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و کێشه‌‌‌ ناوخۆیه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی چاوبرسی و چنگ به‌‌‌خوێنی ئاخونده‌‌‌کان دژ به‌‌‌ یه‌‌‌ک، که‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ی ٤٢ ساڵی قۆرغکردن و زه‌‌‌وتکردنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتیان دا له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵیان چنیوه‌‌‌، ڕۆژ له‌‌‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌‌‌بیسترێ، به‌‌‌ چه‌‌‌شنێ که‌‌‌ شه‌‌‌ڕی باڵباڵێنی ئاخونده‌‌‌کان و ئاره‌‌‌زووی گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و هه‌‌‌وڵدان بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌سخستن و داگیرکردنی سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانی  زیاتری خه‌‌‌ڵکی ئێران، ناچاری کردون که‌‌‌ مه‌‌‌ستانه‌‌‌ ڕاستی و گه‌‌‌نده‌‌‌ڵیه‌‌‌‌‌ شاراوه‌‌‌کانیان، که به‌‌‌ مه‌‌‌رگ و له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی ناحه‌‌‌قی لاوان و زه‌‌‌وتکردنی ئازادی و برسیه‌‌‌تی و هه‌‌‌ژاری و بێکاری و به‌‌‌فیڕۆدانی سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانی گەلانی ئێران و خه‌‌‌رجکردنی به‌‌‌شێکی زۆری ئه‌‌‌و سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانه‌‌‌ له‌‌‌ گروپ و لایه‌‌‌نه‌‌‌ تیرۆرسته‌‌‌کانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ناوچه‌‌‌، به‌‌‌ ئامانجی مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیان له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات دا له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌کی ئاشکرا بکه‌‌‌ن.

له‌‌‌مێژووی ڕژیمی ئاخوندی دا، ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین جاره‌‌‌، که‌‌‌ له‌‌‌زمانی خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕووی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ و دوژمنکارانه‌‌‌ی خۆیان به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان ده‌‌‌رده‌‌‌خه‌‌‌ن. ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌ده‌‌‌ن، له‌‌‌م بارودۆخه‌‌‌ ڕزگاریان بێت و خامنه‌‌‌یی گه‌‌‌وره‌‌‌ ئاخوند، زۆرجار هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا که‌‌‌ پێیان بڵێ مه‌‌‌رگ و دۆڕانی هه‌‌‌ر یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئێوه‌‌‌ هی هه‌‌‌موومانه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ ناکۆکیه‌‌‌کانتان وه‌‌‌لانێن و شمشێری هه‌‌‌مووان دژ به خه‌‌‌ڵکی ناڕازی بێ، تا بتوانن زیاتر له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدا بمێننه‌‌‌وه‌‌‌ ، به‌‌‌ڵام هه‌‌‌ڵگیرسانی ئاگری ئه‌‌‌م شەڕه‌‌‌ له‌‌‌ ئاشکراکردنی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵی و فه‌‌‌سادکای ئاخونده‌‌‌کان، هه‌‌‌روا به‌‌‌ ئاسانی دانامرکێ و به‌‌‌ره‌‌‌و ته‌‌‌شه‌‌‌نا و گڵپەی زیاتر ده‌‌‌ڕوا. خۆ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هه‌‌‌وڵی کوژانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ئاگری شەڕه‌‌‌ش بدرێ، ئه‌‌‌وا ئاسه‌‌‌واری ئه‌‌‌و جه‌‌‌نگه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌میشه‌‌‌ ده‌‌‌مێنته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌بێته‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌کی حاشا هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گر له‌‌‌لای خه‌‌‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان.

 له‌‌‌لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌، ده‌‌‌نگی دلێر و بوێرانه‌‌‌ی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشکرای خه‌‌‌ڵک له‌‌‌م‌ سیستم و نیزامه‌‌‌ گه‌‌‌نده‌‌‌ڵ و زوڵمکاریانه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ئێران، ڕۆژ له‌‌‌دوای ڕۆژ زوڵاڵتر ده‌‌‌بێ. خه‌‌‌ڵک نه‌‌‌ک به‌‌‌شداری له‌‌‌ شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردن دا ناکه‌‌‌ن، به‌‌‌ڵکو تێکڕای ئه‌‌‌م نیزام و سیته‌‌‌مه‌‌‌ به‌‌‌ ئاشکرا ڕه‌‌‌ت ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌رکردن و داسه‌‌‌پاندنی ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو یاسا دژه‌‌‌ ئینسانیانه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕاسته‌‌‌وخۆ ماف و ئازادی خه‌‌‌ڵک پیشێل ده‌‌‌که‌‌‌ن و ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ربڕینی ناڕەزایەی خه‌‌‌ڵک به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات ده‌‌‌گرن و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌کردن و ته‌‌‌قه‌‌‌کردنی ڕاسته‌‌‌وخۆ لە  خه‌‌‌ڵک و کوشتاری به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئیعدام و تیرۆر و زیندانی کردنی بێ شوماری خه‌‌‌ڵک له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو ده‌‌‌زگا به‌‌‌ناو ئه‌‌‌منه‌‌‌تیانه‌‌‌ی  تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارنی ڕژیم وه‌‌‌ک سپای پاسداران و ده‌‌‌زگای ئیتلاعات، نه‌‌‌یانتوانی ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌ چاونه‌‌‌ترسی و بوێری و خۆڕاگری خه‌‌‌ڵک بگرن.  خۆپیشاندانی سه‌‌‌راسه‌‌‌ری ئه‌‌‌م چه‌‌‌ند ساڵه‌‌‌ی ڕابردو و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌ربڕینی ناڕەزایەتی هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی گه‌‌‌نده‌‌‌ڵکارانه‌‌‌، که‌‌‌ پایەکانی کۆشکی زوڵم و زۆری ئەو دەسەڵاتەیان لەرزاندوە، ده‌‌‌رخه‌‌‌ری ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ن که‌‌‌ ڕوخانی کۆشکی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی پڕ له‌‌‌ زوڵم و سته‌‌‌می ئاخوندەکان زۆر نزیک بۆته‌‌‌وه و چی دیکه‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ناکه‌‌‌ونه‌‌‌ داوی فڕوفێڵی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی فه‌‌‌ساد و چاوبرسیه‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ ده‌‌‌ستیان به‌‌‌خوێنی خه‌‌‌ڵک سوربوه‌‌‌. خه‌‌‌لک به‌‌‌گشتی ئاماده‌‌‌ی سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدان و  شۆڕشن لە پێناو گەیشتن بە  ماف وئازادیەکانیان بە نرخی سەر و ماڵ و گیان و ژیان. هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕین و سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری ئه‌‌‌گه‌‌‌رێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ و چاوه‌‌‌ڕوانکراوه‌‌‌.

خاڵێکی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ هاتنه‌‌‌ ئارای ئه‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ نوێیه‌‌‌، چالاکی به‌‌‌رفراوانی ڕێکخراو و لایەنە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنه‌‌‌کانی دژ به‌‌‌ ڕژیمه‌‌‌، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌و هێز و لایه‌‌‌نانه‌‌‌ی که‌‌‌ باوه‌‌‌ڕیان به‌‌‌ ڕوخانی ئه‌‌‌م سیستم و نیزامه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌، وشیارانه‌‌‌تر له‌‌‌ جاران و به‌‌‌تێکه‌‌‌ڵبون و ئاوێته‌‌‌بوونی زیاتریان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرفت و کێشه‌‌‌کان هاو ته‌‌‌ریب لە گەڵ خه‌‌‌ڵک توانیویانە دەوریان  چالاکانه‌‌‌تر بێ و زیاتر ببنه‌‌‌ میمبه‌‌‌ری بیستنی ده‌‌‌نگی ناڕەزایەتی چین و توێژه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ ناوخۆی  ووڵات دا.

 یه‌‌‌کێک له‌‌‌ گرفته‌‌‌کانی که‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م لایه‌‌‌نی ئۆپزیسیۆن و دژبەرانی  ڕژیم دا  تا ئێستا بەردەوامی هه‌‌‌یه‌‌‌ و چاره‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌کراوه‌‌‌، دوفاقی و جیابونه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌بوونی ستراتیژیه‌‌‌تێکی هاوبه‌‌‌شه‌‌‌ بۆ خزمه‌‌‌تی زیاتری گەلانی ئێران و داهاتوی  ئەم ووڵاتە. هه‌‌‌ندێک له‌‌‌و هێزانه‌‌‌ لەم هەلومەرجەشدا باوه‌‌‌‌ڕیان به‌‌‌ دیالۆگ و وتوێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌دا هه‌‌‌یه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ کۆسپێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ی له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م یه‌‌‌کگرتن و یه‌‌‌ک گوتاری هێزی ئۆپزیسێۆنی دروست کردوه‌‌‌. ئەوەی  بە هەموو پێوەرە لۆژیکیەکان دەر کەوتوە، ته‌‌‌نها رێگای بە ئامانج گەیشتن ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکی دیموکرات و سیکولارە کە ده‌‌‌توانێ خه‌‌‌ڵکی ئێران و کێشەی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی ئێران چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکات. مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ دیکاتۆر و خوێنڕێژه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ بایکۆت و ڕه‌‌‌د ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ و هیچ شەرعییەتێکی نەماوە،  بێجگە  لە بە فیڕۆدانی  هەل و  کاتی پێویست و  خۆ دڵ خۆش کردن بە خەیاڵی بێ هوده‌‌‌ و دروسکردنی که‌‌‌لێنێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌بات و کاری هاوبه‌‌‌شی هێز ولایه‌‌‌نه‌‌‌کانی ئۆپزیسێۆن، هیچ به‌‌‌رهه‌‌‌مێکی تری نابێ و هه‌‌‌رگیز کۆمه‌‌‌لانی خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان ناتوانن له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌دا به‌‌‌ ئازادی و مافه‌‌‌کانیان بگه‌‌‌ن.

دیالۆگ و وتوێژ که‌‌‌ بنه‌‌‌مایه‌‌‌کی گرنگی دیموکراسیه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێز و لایه‌‌‌نێک  ئاکام و بەرهەمی دەبێ که‌‌‌ باوه‌‌‌ڕی به‌‌‌ دیموکراسی و مافی خه‌‌‌ڵک هەبێ و سیسته‌‌‌مه‌‌‌که‌‌‌شی له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماکانی دیموکراتی بنیاد نرابێ. به‌‌‌ده‌‌‌ر له‌‌‌وانه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزو لایه‌‌‌نێک ده‌‌‌کرێ که‌‌‌ خه‌‌‌مخۆری  خه‌‌‌ڵک و پێشکەوتن و ئاوەدانی ووڵات و  پەسند جێی متمانه‌‌‌ی هەموو چین و توێژە جۆراوجۆرە بیرو باوەرە جیاوازەکان پێکهێنەری سەرتاسەری ئەو ووڵاتە بێت . کاتێک به‌‌‌درێژایی ئه‌‌‌م ٤٢ ساڵه‌‌‌ هیچ به‌‌‌رهه‌‌‌مێک له‌‌‌ وتوێژ دا به‌‌‌دی نه‌‌‌هات، به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌و لایه‌‌‌نانه‌‌‌ غه‌‌‌یری به‌‌‌خشینی قوربانی مه‌‌‌زن، که‌‌‌ قەرەبوو کردنەوه‌‌‌یان زه‌‌‌حمه‌‌‌ت و دژواره‌‌‌ له‌‌‌ ئامانجی تیرۆر و نیازگڵاوی ڕژیم هیچ به‌‌‌رهه‌‌‌مێکی تریان نه‌‌‌دی. له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتیش دا جینایه‌‌‌ت و ڕووی دیکتاتۆرانه‌‌‌ی ئاخونده‌‌‌کان بۆ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک ڕوون بۆته‌‌‌وه‌‌‌، هانابردن بۆ ئه‌‌‌و خاڵه‌‌‌، بێجگە لە  زیانی گشتی بۆ شۆڕش و شکستی سیاسی و لاوازکردنی ئه‌‌‌و هێز و لایه‌‌‌نانه‌‌‌ هیچ به‌‌‌رهه‌‌‌مێکی تری به‌‌‌دواوه‌‌‌ نه‌‌‌بوه‌‌‌. لێرە دا ئەوڕاستیە خۆی دەنوێنێ کە باشترین هه‌‌‌نگاوی ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ به‌‌‌خۆداچونه‌‌‌وه‌‌‌یانه‌‌‌ له‌‌‌م شێوه‌‌‌ خه‌‌‌باتکردنه‌‌‌ و هه‌‌‌وڵانه‌‌‌یان بۆ یه‌‌‌کخستنی گوتاری هاوبه‌‌‌شی به‌‌‌ره‌‌‌ره‌‌‌ی ئۆپزیسێۆن. سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک هێزێکی گرنگ و کاریگه‌‌‌ری کوردستانی ئێران، توانیویه‌‌‌تی شانبه‌‌‌شانی شوڕای میللی مقاومه‌‌‌ت و سازمانی موجاهیدین هه‌‌‌ڵگری ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌ ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ بن که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ، ئه‌‌‌ویش وتوێژنه‌‌‌کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و قاتڵ و هه‌‌‌وڵدان بۆ ڕوخانی یه‌‌‌کجاره‌‌‌کی ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌.

مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ڕژیم و به‌‌‌رته‌‌‌سکردنه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندیانه‌‌‌، خاڵێکی دیکه‌‌‌ی ئومێدبه‌‌‌خشه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و گۆشه‌‌‌گیری و په‌‌‌راوێزخستن له‌‌‌لایه‌‌‌ن دنیایی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ دەبا. ئامانجی گڵاوی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ڕژیم و جنایه‌‌‌ته‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ بۆ زۆرێک له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی جیهان به‌‌‌ته‌‌‌واوی ڕوون بۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می ترامپ دا، هه‌‌‌نگاوی لاوازی ڕژیم و ڕووخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ خێراتربوو، به‌‌‌ڵام به‌‌‌هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری بایدین و به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌ی بایدین دژ به‌‌‌ ئێران پڕۆسه‌‌‌که‌‌‌ی که‌‌‌مێک خاوتر کردۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ئه‌‌‌نجامدا ده‌‌‌یبین که‌‌‌ رژیمی ئێران و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی، به‌‌‌ره‌‌‌و ڕسوایی و په‌‌‌راوێزخستنی زیاتر ده‌‌‌ڕۆن.

ئه‌‌‌مجاره‌‌‌یان زۆربه‌‌‌ی هه‌‌‌ره‌‌‌ زۆری خه‌‌‌ڵک ناچنه‌‌‌ پای سندووقه‌‌‌کانی ده‌‌‌نگدان. ته‌‌‌حریمکردنی  بەرفراوانی شانۆی هه‌‌‌ڵبژاردنی ڕژیم له‌‌‌لایه‌‌‌ن هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانی ناو ئێران، ده‌‌‌رخه‌‌‌ری ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌یه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ چیتر وه‌‌‌کو جاران ناتوانێ له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی به‌‌‌کارهێنانی سیناریۆی جیاواز و و جۆراوجۆرەوە درێژه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی خۆی بدات و خه‌‌‌ڵک بێنێته‌‌‌ پای سندوقی ده‌‌‌نگدان. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ خۆمان بۆ قۆناغێکی نوێی خه‌‌‌بات ئاماده‌‌‌که‌‌‌ین و وه‌‌‌ک کورد بتوانین نه‌‌‌خش و ده‌‌‌ورێکی کاریگه‌‌‌رمان له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ نوێیه‌‌‌دا هه‌‌‌بێ.


3 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران و هاتنه‌ ئارای سه‌رده‌مێکی نوێی خه‌بات

شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران و هاتنه‌ ئارای سه‌رده‌مێکی نوێی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران