رۆژی شەممە 9ی گەلاوێژی 1395 خاتوو مەریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لەگەڵ مەحموود عەبباس سەرۆک کۆماری دەوڵەتی فەلەستین دیداریان کرد و سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە ئالوگۆری بیرورایان کردووە.
بە پێی راگەێندراوی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران لەو دیدارە دا لەسەر زەرورەتی خەبات دژی توندرەوی ئایینی و ترۆریسمی ناوچەکە پێداگری کراوەتەوە و دوایین ئالوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی ناوین تاوتوێ کراوە. لەو دیدارەدا خاتوو مەریەمی رەجەوی ئاشکرای کردووە کە رژیمی ئاخوندی سەرچاوە و ماکەی ترۆریسم و ئاژاوەگیرییە لە وەلاتانی عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و هەروەها فەلەستین. ناوبراو لە ووتەکانی دا باسی شکستی سیاسەتی نیودەولەتی و ناوچەیی رژیمی ئێرانی کردووە و دەلێ ئەمرۆ رژیمی ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە دارمان و لێکهەڵوەشاندایە. لەدرێژەی راگەێندراوەکەی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران دا هاتووە کە دوو لایەن لەسەر زەرورەتی هاوکاریی و یەکگرتوویی نێوان وەڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ خۆراگری خەڵکی ئێران پێدگرییان کردووە و بە رێگەچارەیێک بۆ نەهێشتنی سێبەری دواکەوتوویی و ترۆریسمی رژیمی ئێرانیان زانیوە.
جێگەی باسە ئەو دیدارە دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی تورە کردووە و چاوپێکەوتنی مەحموود عەبباس لەگەڵ سەرۆکی یەکێک لە ئۆپۆزسیونە هەرە کاریگەرەکانی رژیم، چاوەرواننەکراو بووە بۆ دەسەڵاتی ئێران و ئەو بێزارییە لە میدیاکانی رژیمی ئاخوندی رەنگدانەوەی هەبووە.