دوایین زانیاریەکان لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی!
دوایین زانیاریەکان لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی! تا ئێستا تەنیا یەک لە سێی کاربەدەستانی ڕژیم دەنگیان داوە، بە پێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی بڵاو بونەتەوە، لەپارێزگاو شارو شارۆچکەکان، ڕێژەی دەنگدان تەنانەت نەگەیشتۆتە سەد کەس.
لەلایەکی ترەوە ئامادەنەبوونی خەڵک لەم شانۆیەدا بۆتە هۆکاری دەست کێشانەوەی بەشێک لە پاڵێوراوان، ئەوەش ئاماژەی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆخەڵک.
ڕژیم نیگەرانی خۆی لەم هەڵبژاردنە چاوەڕوان نەکراوە دەربڕیوە و داوا لە خەڵک دەکات جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر سندوقی دەنگدان.
بەردەوام هەواڵی لاوازی و کەسادی دەنگدان هەیه.
دەنگی بایکۆتی سەراسەری شانۆی هەڵبژاردن لە هەموو کونجێکی ئێران دەبیسترێ.