ڕۆژی هەینی ۲٨ی جۆزەردان، بەسیر ئەحمەد زادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشه سەر بەشاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی سپارد.
ڕۆژی هەینی ۲٨ی جۆزەردان، بەسیر ئەحمەد زادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشه سەر بەشاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی سپارد.
ناوبراو کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە سەر سنووری نەوسوود بریندارببو، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی کرماشان، و دواجار دوێنی هەینی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی سپارد.
ئاڤاتودەی: جێی باسە بەسیر ئەحمەدزادە، ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی جۆزەردان، لەگەڵ براکەی بەشیر ئەحمەد زادە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرا و بە سەختی بریندار بوون.