لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت: ئیبراهیمی ڕەئیسی ئەوکاتەی بەرپرسی دەزگای دادوەری ڕژیم بووە، بەرپرسی سەرکوتی لەڕادەبەدەری مافی مرۆڤ لە ئێران بووە، سەرکوتێک کە گیران
لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت: ئیبراهیمی ڕەئیسی ئەوکاتەی بەرپرسی دەزگای دادوەری ڕژیم بووە، بەرپرسی سەرکوتی لەڕادەبەدەری مافی مرۆڤ لە ئێران بووە، سەرکوتێک کە گیرانی سەدان کەس لە خۆپیشاندەران و دژبەران و کەسانێک کە بیروباوەڕی جیاواز، پارێزەرانی مافی مرۆڤ وکەمینەکانی بەدوواوە بووە.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی زۆرترین دەنگی ئیبراهیمی ڕەئیسی، ئەگنێس کالارما" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ووتی: گەیشتنی ئیبراهیمی ڕەئیسی بە پلەی سەرۆک کۆمارییەتی، ئاکامی پڕۆسەی هەڵبژاردنێکە کە ئافرەتان، کەمینە ئایینییەکان، بیروباوەڕە جیاواەکان مافی خۆپاڵاوتنیان نەبووە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: لەجیاتی دادگایی کردنی ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوانگەلێکی وەکوو: کوشتن، بێسەروشوێنکردن و شکەنجە... کەچی کراوەتە سەرۆک کۆمار...
بە پێی کۆمەڵێک بەڵگەو لەوانەش فایلی دەنگی تۆمارکراو لەلایەن حوسەین عەلی مونتەزەری، جێگری ڕێبەری لە دەیەی 60ی هەتاوی، باس لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندی مەرگ دەکات کە ئیبراهیمی ڕەئیسی وەک یەکێک لە تاوانبارە سەرەکییەکانی کوشتنی بەکۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی لە هاوینی ساڵی 1367ی هەتاوی ناوی هاتووە.