ئیبراهیم ڕەئیسی، لە یەکەم هەڵوێستیدا و پاش وەرگرتنی پلەی سەرۆک کۆماری لە ڕژیمی ئاخوندی دا دەڵێت کە پێویستە لەپێوەند بە قەتڵی عامی ساڵی 67، تەشویق و
ئیبراهیم ڕەئیسی، لە یەکەم هەڵوێستیدا و پاش وەرگرتنی پلەی سەرۆک کۆماری لە ڕژیمی ئاخوندی دا دەڵێت کە پێویستە لەپێوەند بە قەتڵی عامی ساڵی 67، تەشویق و ڕێزی لێ بگیرێ.
ناوبراو لە یەکەم کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی خۆی پاش گەیشتن بە پلەی سەرۆک کۆماری، لە لایەن هەواڵنێرێکی ئەلجەزیرەوە ،لەپێوەند بە دەورو نەقشی لە سێدارەکانی ساڵی 67، بوونی لە لیستی گەمارۆکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ، و داوای دادگایی کردنی لە لایەن هەندێک دامەزراوەی مافی مرۆڤی، پرسیاری لێ کرا.
ناوبراویش بە بێ ئاماژە بە دەورونەقشی لە سێدارەکانی ساڵی 1367وتی: وەکوو پارێزەرێک، هەمیشە پارێزەری مافی خەڵک بووە، و بابەتی مافی مرۆڤ هەمیشە لە ئەولەویەتی کارەکانی دا بووە و پێویستە کە تەشویق بکرێ.
ڕەئیسی زیاتر لە چواردەیەیە لەکاتی هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئاخوندی، لە پلەو پایەی جیاواز لە دەزگای دادوەری، هەموو جۆرەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی وەکوو سێدارە، دەرکردنی حوکمی زیندانیکردن، شکەنجە و قرتاندنی دەست تا سەرکوت و پاساوهێنانەوە بۆ سەرکوت و پێشێلکردنی مافی ئافرەتان و بەهاییەکان و باقی کەمینەکانی لە کارنامەی کاری خۆیدا هەیە.
ڕەئیسی بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە کوشتنی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی 1367لە تاران بەناوی ئایەتوڵڵا کۆمەڵکوژ" ناوبانگی دەرکردووە.