یەکێتی ئورووپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لەپێوەند بە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە جیهان، و هەروەها لەپێوەند بە بارودۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵ
یەکێتی ئورووپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لەپێوەند بە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە جیهان، و هەروەها لەپێوەند بە بارودۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی ٢٠ ٢٠ و بە ئاماژە بە ڕێژەی بەرزی لەسێدارەدان لەلایەن ڕژیمەوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی و نووسی: هەلومەرجی مافی مرۆڤ لە ئێران وەک هەمیشە جێگەی نیگەرانییە.
لە ڕاپۆرتی یەکێتی ئورووپادا هاتووە: ڕژیمی ئێران بە ڕێژەیەکی زۆر خەڵک لە سێدارە دەدات، هەروەها سەرچاوەیەکی گەورەیە بۆ نیگەرانی لەسەر پرسی سێدارەی مێرمنداڵان و ناڕازییەکان و دژبەرانی خۆی، سنووردارکردنی ئازادی مەدەنی و دادگایی نادادپەروەرانە، پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕین، بیروباوەڕە جیاوازەکان و مافی ئافرەتان، هەڵسووکەوتی خراپ لەگەڵ بەندکراوان و مەحکوومکردنی هاووڵاتیانی نیشتەجێی ئێران و هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ لەم ڕژیمەدا جێگای نیگەرانین.
ئەم ڕاپۆرتە هەروەها لەبارەی ئەگەری زۆربوونی فشاری بەرپرسانی ڕژیم لەسەر کەمینەکانی ئێران، هۆشداری ئەدات.
یەکێتی ئورووپا بەردەوام داوا لە ڕژیم دەکات سیاسەتێکی ڕوون و ڕاشکاوانەی لەسەر پرسی سێدارە هەبێت و منداڵان و دژبەران و خۆپیشاندەران لە سێدارە نەدات، و ئەم کردەوەیەی بە توندی مەحکووم کردووە. هەروەها سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە دۆخی بەندکراوانی سیاسی و نیشتەجێ لە ئێران، داوادەکات لانیکەم بەندکراوان لە دۆخێکی تەندروستدا ڕابگیردرێن .