لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە کوردستان، نزیکەی هەشت هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە کوردستان، نزیکەی هەشت هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە 3ی پووشپەڕی 1400، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا هێرشیان کردۆتە سەر گوندی عولیان" سەر بە ناوچەی دەشت بیل"ی شاری شنۆ و دوو هاووڵاتی بەناوی هاشم خۆران" و مێهران سلێمانپوور"یان بەبێ هۆکار گرتووە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە یەکی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی بەناوی مێهرداد ئەحمەدی لالەئابادی خەڵکی کرماشان، و هیممەت ڕەحمانی خەڵکی مەهاباد، لەشاری بانە گیراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی چوارشەممە 2ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی موحسین عەزیزی" گیراوە و پاش یەک ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 31ی جۆزەردان، لوقمان عەزیزی زیندانی سیاسی پێشوو جارێکی دیکە گیراوەتەوە، هەروەها و ڕۆژی یەکشەممە نەجیب دەریایی خەڵکی شاری شنۆ تەمەن 28ساڵ گیراوەو پاش دوو ڕۆژ ئازاد کراوە.
هەروەها ڕەحمان کەریمی" ڕۆژی شەممە 29ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئینزامیەکانی ر٠Žژیمەوە گیراوە و گوازراوەتەوە بۆ شاری ورمێ.