سورەیا حەقدوست، چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم گیراوە. بە وتەی کەسێکی نزیکی سورەیا، ڕۆژی پێنج شەمە ۲·ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم پ
سورەیا حەقدوست، چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم گیراوە. بە وتەی کەسێکی نزیکی سورەیا، ڕۆژی پێنج شەمە ۲·ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم پەیوەندی پێوە دەکەن و دەڵێن: ئەگەر ئێستا لەگەڵماندا نەیەیت مۆڵەتی باشگات هەڵدەوەشێنینەوە و بەڵگەی ڕێگەپێدانی باشگای وەرزشییەکەت لێ دەستێنینەوە. ناوبراو پاش گیرانی ڕەوانەی دادگای مەریوان دەکرێ. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: دوای ۹ڕۆژ گیران و مانەوەی لە زیندان، باری تەندروستی زۆر خراپ بووە و دادوەری مەریوان، لەسەر داوای دوکتوری سورەیا حەقدوست، بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی دووجار نامەی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ناردووە، بەڵام تا ئێستاش بەرپرسانی زیندان ڕێگایان پێ نەداوە بۆ پشکنین و نەشتەرگەری بێتە دەرەوەی زیندان. بەهۆی ئەوەی کە زیندانی مەریوان بەندی ژنانی نەبووە و سەرەڕای ئەوەی کە سورەیا حەقدوست بە هۆی سترێسی زۆر و نەخۆشیەوە لە هۆش خۆی دەچێت، بەڵام نابراو دەنێرنە ناوەندی پەروەردەیی سنە.