یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەو تاوانانەی قەت لە بیر ناکرێن، تاوانی 4ی پووشپەر بە نمونە!

ئەو تاوانانەی قەت لە بیر ناکرێن، تاوانی 4ی پووشپەر بە نمونە!

عەلی بەهرامی

عەلی بەهرامی
جوڵانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە مێژووی خۆیدا بە سەدان و هەزاران قارەمانی کەم وێنەی بە خۆیەوە بینیوە. ئەو قارەمانانەی لە داوێنی دایکانی نیشتماندا پەروەردە بوون بۆ ئەوەی سەریان لە پێناو خاک و خەڵکەکەیاندا دانێن و ببنە قۆچی قوربانی نەتەوە ژێردەستەکەیان و نمونەی ئازایەتی و دلێری بۆ نەوەکانی دوای خۆیان.
بەتایبەت لە چوار دەیەی رابردوودا کورد لە کوردستانی ژێر دەستی رژیمی ئاخونداندا سەدان جوانمێر و شۆرەسواری بێ وێنەی لێهەڵکەوتووە کە لە مەتەرێز و سەنگەری بەرگری لە خاک و نیشتماندا گیان لەسەر دەست ئامادەی فیداکاری و گیانبازی بوون. بەتایبەت شێرە کوڕانی خەباتی خوێناوی لە خەبات بۆ رزگاری خاک و نەتەوەدا بەبێ هیچ خۆپارێزیەک سینگیان کردووەتە سپەر و قەڵغان، ئەو شاسوارانەی لە هەرکوێ بن سەرکەوتن لەوێ یە.
لە قوتابخانەی سازمانی خەباتی کوردستاندا، نیشتمان و نەتەوە پیرۆزن و بەبێ خۆدزینەوە و پێچ و پەنا دەبێ گیانفیدایان بۆ بکرێ. لە سەفەکانی ئەو قوتابخانەدا جوێ لە مرۆڤە پاک و سادق و خۆراگرەکان نەبێ ئەوەی دیکەی هەڵدەوەرن. ئەو ریزەی رێزی نیشتمان زیاترە لە گیان و داری ئازادی نەتەوەکەیان بە خوێن پاراو دەکەن. هەر بۆیە ئەوانەی لە قوتابخانەی خەبات دەردەچن مەدرەکی بەرزی نیشتمانپەروەریان بۆ دەکرێتە خەڵات و دیاری و ئەرکی پیرۆزی پارێزگاری لە کورد و کوردستانیان وەک میدالیای شەرەف پێشکەش دەکرێ.
دەرچوانی قوتابخانەی خەباتی خوێناوی، ژێنراڵەکانی چیابەرزەکانی کوردستانن، ئەو ژێنراڵانەی لە مەیدانی بەرەورووبوونەوەی داگیرکەران یەک بە هەزارن و هێزی زۆر و بۆری دژمن بە بیستنی ناویان ئەژنۆیان دەشکێ و کونەمشکیان لێ دەبێتە قەیسەری. ئەو قارەمانانەی بە کاری جوان، هیمەتی بەرز و هەڵمەتی وەک شێریان بوونە وێردی سەر زمان. بەتایبەت لە سەردەمی خەباتی پارتیزانیدا کەم رۆژ هەبوو لە مەیدانە جیاجیاکاندا لە سەر پشتی دژمنانی کورد و کوردستان ئاگر نەکەنەوە و بە چەندین مۆڵگەیان لێ تەفروتوونا نەکەن.
بەداخەوە پێنج شۆرەسوارانەی خەبات و خەڵکی کوردستان لە 4ی پووشپەڕی 1365ی هەتاوی، بە فێڵ و تەڵەکەی عەرەبە چڵکاوخۆرەکانی حیزبی دەعوەو جیرەخۆرە ئیسلامیەکانی رژیم لە کوردستانی عێراق لە سەر سنوور بە دیلگیران و رادەستی رژیمی دژە کورد و ئازادی کرانەوە، بەڵام لە چاڵەرەشەکانی رژیمدا ببوونە سەرمەشقی خۆراگری و بە وێستانەوە لەسەر بنەما شۆرشگێڕی و نەتەوەپەرەستیەکان و هەموو هەوڵێکی جەلادانی خومەینیان کردەوە بڵقی سەر ئاو. هەر ئەو پێشمەرگانەی شەو نەبوو خەو لە چاوی هێزی داگیرکەر نەزڕێنن، هەر ئەو قارەمانانەبوون کە لە چاڵە رەشەکانی رژیمی دواکەوتووی ئاخونداندا بوونە چیا سەرکەشەکانی زاگرۆس و لە رووی جەلادەکاندا دەوەستانەوەو بەندیخانەکانیشیان کردبووە مەیدانی بەرەورووبوونەوەی رژیمی خومەینی. ئەو قارەمانانە بە خۆراگری و مقاومەتی خۆیان زیندانیان کردە شوێنی بە چۆکداهێنانی جەلادان و هیچ شکەنجە و فشار و ئیمتیازێک نەیتوانی کار لە ورەی پۆڵایینیان بکات یان زەڕەیەک لە ئیمانیان بە شۆرش و خەباتی نەتەوەکەیان کەم بکاتەوە.
ئەو پێنج سەردار و سەربەدارەی سازمانی خەباتی کوردستان کە بریتین لە شەهید عەبدووڵا هەمزە، شەهید خەلیل جەعفەری، شەهید غەفور ئەحمەدی، شەهید تاهیر قادری و شەهید حەسەن سەلیمی لە ورە و خۆراگری و قارەمانەتی و بەرەورووبوونەوەی جەلاداندا هیچیان لەوەی دیکە نەدەمایەوە بەڵام سەرقافڵەی ئەو هێز و ورە و باوەڕە عەبدوڵا هەمزە بوو. ئەو فەرماندەی لە زیندانەکانیشدا شەهامەت و بوێری لە قەڵافەتی بەرزی دەباری و لە بێدادگاکانی رژیمدا تفی لە رووی قازیەکان دەکرد و دەیگوت منەتم پێتان نیە چیتان پێ خۆشە بیکەن، سەد پاسدارم کوشتوە بچمە دەرەوە سەدی دیکەتان لێ دەکوژم. ئەو شاسوارانەی کورد و سازمانی خەبات بە پێداگری و مانەوەیان لە سەر باوەڕ و رێبازە پیرۆزەکەیان لە دوای دوو ساڵ و لە هاوینی 1367دا لە گەڵ زیاتر لە 30 هەزار تێکۆشەری سیاسی کورد و ئێرانی دیکە لەلایەن خوێنمژانی خومەینیەوە حوکمی ئێعدامیان لەسەر جێبەجێ بکرا و چوونە ریزی شەهیدانی کورد و کوردستانەوە.
کەم نین ئەوانەی لەگەڵ خەباتیەکاندا لە زیندانەکانی رژیمدا بوون و شەهادەت بۆ قارەمانی، ئیمان و باوەری قورس و قاییمیان دەدەن و چۆن و چەندە نەترسانە و بە بوێری و شەهامەتەوە خۆراگریان کردوە و ناوی کورد و سازمانی خەباتیان لەلای دۆست و دژمن بەرز راگرتووە.


لە یادی 35 ساڵەی ئەو تاوان و غەدر و فێلەی لەو تێکۆشەرانەی کورد و سازمانی خەبات کرا جارێکی دیکە رووڕەشی بۆ گوێلەمستان و جیرەخۆرانی رژیمی ئاخوندی لە حیزبی دەعوەو ئەو لانە ئیسلامیەی کوردستان عێراق دەنێرین و ئومێد دەکەین بەری رەنج و خوێنی ئەو شەهیدانە و تێکڕای شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان بێتەدیی و شاهیدی لەگۆڕنانی رژیمی جەهل و جینایەتی ئاخوندی بین و تۆڵەی غەدر و نارەواییەکان لە نامەردان و خۆفرۆشان بکەینەوە.
درود بۆ گیانی ئەو پێنج سەردار و شۆڕەسوارەی سازمانی خەبات و تێکڕای شەهیدانی رێی رزگاری کورد و کوردستان.


3 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەو تاوانانەی قەت لە بیر ناکرێن، تاوانی 4ی پووشپەر بە نمونە!

ئەو تاوانانەی قەت لە بیر ناکرێن، تاوانی 4ی پووشپەر بە نمونە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران