یه‌ک شه‌مه‌ 

17 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیوەندی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و تاڵیبان

پەیوەندی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و تاڵیبان

(تاڵیبان بە بێ توندو تیژی و کوشتنی خەڵک پێشڕەوی کردووە و وەکوو داعش خوێنی خەڵکی بێ تاوانی نەڕژاندووە)!

(تاڵیبان بە بێ توندو تیژی و کوشتنی خەڵک پێشڕەوی کردووە و وەکوو داعش خوێنی خەڵکی بێ تاوانی نەڕژاندووە)!

 ئەمە سەردێڕی ڕۆژنامەی کەیهان لەبارەی تاڵیبانە کە زۆر دوور لە چاوەڕوانی نەبوو، ئاژاوەگێڕی ڕژیمی ئاخوندی و پشتیوانی لە تاقمە ترۆریستییەکان لە ناوچەکەدا بابەتێکی نوێ نیە، پەیوەندی نێوان ڕژیمی ئێران و تاڵیبان دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی ١١ی سێپتەمبر و هێرش بۆ سەر بورجەکانی ئامریکا، لە ڕۆژانی سەرەتای ڕووخانی تاڵیبان، کە فەرماندەکانی تاڵیبان ڕێگەی دەرچوون بۆ پاکستانیان نەبوو، ڕوویان لە ئێران کرد، بە هۆی ئەوەیکە پێش ئەم ڕووداوە ڕژیم و تاڵیبان پەیوەندی باشیان نەبوو چاوەڕێ دەکرا هەموو فەرماندەکانی تاڵیبان ڕادەستی ئەفغانستان بکرێنەوە بەڵام وانەبوو و بە پێچەوانەوە چەک و تەقەمەنی لە بەردەستیان دانا و تاڵیبان لەو فیلمانەی کە بڵاوی دەکردنەوە و مانۆری پێوە لێدەدان هەمووی بە پشتیوانی رژیم بوو، ساڵی ٢٠ ١٥ ڕۆژنامەی وال ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ڕۆژاوایی و ئەفغان لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکرد کە ڕژیمی ئێران بە مەبەستی کردەوەی خراپکارانە لە ئەفغانستان، لە باری ماڵی و چەک و تەقەمەنی پشتیوانی تاڵیبان دەکات.
یەکەم چاوپێکەوتنی تاڵیبان و ڕژیم لە ساڵی ٢٠ ١٥ بووە و شاندێک لە تاڵیبان بە فەرماندەیی مەلا ئەختەر محەممەد مەنسوور بە ماوەی سێ رۆژ لە تاران پێتەختی ئێران مانەوە و لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی رژیمی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران دیداریان کرد.
تەیب ئاغا یەکێک لە نوێنەرانی سەرەکیی تاڵیبان بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران بوو و چەندین سەفەری نهێنییان بۆ ئێران هەبووە و لەساڵی 2012لە کۆنفڕانسی بیداری ئیسلامی لە تاران، بەشداری کرد.
ڕێکەوتن لەسەر قاچاقی مەوادی هۆشبەر بابەتی سەرەکیی وتووێژەکانی لەگەڵ ڕژیم بوو.
وەزارەتی دەرەوەی ڕژیم بوونی ڕێبەری پێشووی تاڵیبان مەلا ئەختەر محەممەدمەنسوور لە ئێرانی پشتراست نەکردەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکانی سەربە ڕژیم باسیان لەوە دەکرد کە مەلا مەنسوور محەممەد حەوتوویەک پێش کوژرانی لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئامریکایی، ماوەی دوومانگ لە ئێران بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئامانجی سەرەکیی ڕژیم لەپەیوەندی لەگەڵ تاڵیبان، کەمکردنەوەی دەستێوەردانی ئامریکا لە ئەفغانستانە، ڕژیم دژی رێکەوتنی ئەمنییەتی نێوان ئەفغانستان و ئامریکایە، بە پێی ئەم رێکەوتنە ئامریکا دەتوانێ کۆنترۆڵی ژمارەیەک لە بنکە و هێزەکانی ئەفغانستانی لە ئەستۆ بێ و هەندێک لەم بنکانە لە نزیکی سنووری ئێراندایە. ڕژیم بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئامریکاییەکان، کەڵکی لە تاڵیبانی وەرگرت وەک چۆن لە عێراق چەکدارانی سەربە هێزی قودسی بەکارهێنا.
(هەڵوێستی ڕژیم لەبەرانبەر وتووێژی ئاشتی دەوڵەتی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان)
تاساڵی 2010ڕژیم بە ڕاشکاوی دژایەتی خۆی لەگەڵ وتووێژی ئاشتی نێوان دەوڵەتی ئەفغانستان و تاڵیبان دەرەبڕی، بەڵام لە ساڵی 2011، ڕژیم بە شێوەی چاوەڕوان نەکراو سیاسەتی پێشووی خۆی وەڵانا و لە وتووێژی ئاشتی پشتیوانی کرد. تەنانەت پشنیاری دا ئەم وتووێژانە لە ئێران بەرێوەبچن.
لەلایەکی دیکە ڕژیمی ئێران دژی هەرچەشنە وتووێژی ڕاستەخۆی نێوان تاڵیبان و ئامریکایە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ویلایەتی فەرا" باس لە چالاکی سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕیزی چەکدارانی دژبەری دەوڵەتی ئەفغانستان دەکەن و ژمارەیەک لە هێزەکانی تاڵیبان کە کوژراون ئەندامی سپای پاسداران بوون. تاڵیبان یەکێک لەو تاقمە ترۆریسییانە بووە کە سەرەخۆشی و نارحەتی خۆیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی دەربڕی و هێزەکانی ئامریکایان بە وەحشی ناوبرد.
ئێستە لە کاتێکدا کە ڕۆژنامەی کەیهان سەربە خامنەیی بەسەردێڕی (تاڵیبان بە بێ توندو تیژی و کوشتنی خەڵک پێشڕەوی کردووە و وەکوو داعش خوێنی خەڵکی بێ تاوانی نەڕژاند)!جارێکی دیکە پشتیوانی ڕژیم لە تیرۆریستی بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەلماند.
شاحوسەین مورتەزەی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، ڕۆژی شەممە 26ی ژووەن، وێڕای ڕەخنە لە ڕۆژنامەی کەیهان، باسی لەوە کرد کە ئەم ڕۆژنامەیە (قباحت زدایی) تاوانەکانی تاڵیبان پێچەوانە دەکا و بە لارێدا دەبا.
وتەکانی ناوبراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن خەڵکی ئەفغانستان پەسەند کرا و ژمارەیەک وتیان: ڕژیمی ئێران بە هۆی ئەوەی ئەفغانستان بەنداوی درووست کردوە تووڕەیە و نایەوێ ئاشتی و سەقامگیری لەم وڵاتەدا جێگر بێ. هەروەها تاڵیبان بۆ داگیرکردنی هەر شارێک خوێنی خەڵکی بێ تاوانی ڕشتووە و ماڵ و ژیانی خەڵکی خاپوور کردووە و خەڵکی ئاوارە کردووە.
هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی تاڵیبان، هێزە ئەمریکاییەکان و ناتۆ خاکی ئەم وڵاتە بە جێ دێڵن و ئەمە بە قازانجی ڕژیمی تیرۆریست پەروەری ئاخوندیە.
چاوەدێرانی نێونەتەوەیی هوشداریان داوە کە بە هاتنەدەرەوەی هێزەکانی ناتۆ، دەوڵەتی ئەفغانستان لە ماوەی شەش مانگ دەڕووخێ و تاڵیبان کونترۆڵی ئەم وڵاتە لە ئەستۆ دەگرێ. ئەمە لەکاتێکدایە کە وتووێژی ئاشتیخوازانەی نێوان ئەفغانستان و تاڵیبان بێ ئاکام ماوە و بۆ ماوەیەکی نادیار دواخراوە.
تاڵیبان خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆیی 22ساڵەیە کە لەلایەن شۆرای ئەمنییەتی نێونەتەوەیی، بەتاوانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی ژنان و کەمینەکان بەتایبەتی بە سەریدا سەپاوە.


3 ساڵ و 8 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیوەندی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و تاڵیبان

پەیوەندی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و تاڵیبان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران