عەرەب نیوز ڕۆژی 8ی پووشپەڕ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئامریکا و عەرەبستانی سعوودی لە چوار چێوەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی G20 لە
عەرەب نیوز ڕۆژی 8ی پووشپەڕ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئامریکا و عەرەبستانی سعوودی لە چوار چێوەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی G20 لە ماترای ئیتاڵیا کرد و نووسی: وەزیرانی دەرەوەی ئەم دوو وڵاتە لە سەر بابەتی بەهێز بوونی هاوکاریەکانی نێوان وڵاتەکانیان بۆ ڕێگری لە دەستێوەردانەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە کەوتنە وتووێژ. فەیسەڵ بن فەرحان و هاوتا ئامریکاییەکەی، لە سەر بابەتی ڕاگرتنی دابینکردنی ئابووری ڕژیمی ئێران بۆ هێزە چەکدارە حوسیەکانی یەمەن و ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئەمنیەتی نێو نەتەوەیی دەستیان بە وتووێژ کرد.
ئەم دوو بەرپرسە لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی G20 کە لە ماترای ئیتالیا بەڕێوەچوو، قسەیان لە سەر ڕێکارەکانی بەهێزکردنی بەشداریکردنی ستراتیژی نێوان عەرەبستان و ئامریکا لەسەر دابینکردنی قازانجی هەردوولا کرد.