مامۆستا مەلا ناسری ئەمین زادە ناسراو بە مەلا ناسری بڵەسەن رۆژی یەکشەممە 10ی گەلاوێژی 1395 لە جادی نێوان مەهاباد بۆکان بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی دا.
مەلا ناسری بڵەسەن یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی بانە و دەورووبەر بوو هاوکات یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو کە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ رێبازی سازمانی خەبات و بەتایبەت مامۆستا سەید جەلالدینی حسینی هەبوو وە یەکێک لە دڵسۆزانی سازمانی خەبات لە ناوچەکە هەژمار دەکرا، کە بەداخەوە بە کارەساتی هاتووچۆ لە تەمەنی 50 ساڵیدا گیانی داو ئەمرۆ دووشەممە 11ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی بانە و دەورووبەر لە گۆرستانی سڵێمان بەگ بەخاک سپێرا.
بەوبۆنەوە سازمانی خەبات پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە تێکڕای کەس و کار و خەڵکی ناوچەی بانەو بەتایبەت بڵەسەن رادەگەێنێ.